
ساتی گەیشتنی بریندارەکان. وێنە: میدیای عێراقی
ئاڤا نیوز
دوای مانگێک لە ئامادەیی دەربڕین بۆ وەرگرتنی بریندارەکانی غەززە، یەکەم کاروانی بریندارەکان لە فڕۆکەخانەی نێودەوڵەتیی بەغدا پێشوازیان لێکرا.
بۆچی گرنگە؟ لەوەتەی شەڕی نێوان هێزەکانی ئیسرائیل و چەکدارانی حەماس لە فەلەستین دەستی پێکردووە، بەهۆی هێرشەکانی ئیسرائیلەوە بۆ سەر کەرتی غەززە، تاوەکو ئێستا زیاتر لە 35 هەزار کەس کوژران و نزیکەی 80 هەزار کەسی دیکەش بریندار بوونە.
لێدوانی فەرمی: هانی عەقابی، بریکاری وەزارەتی تەندروستیی عێراق ڕایگەیاند: لەسەر ڕاسپاردەی سەرۆکوەزیران و بە سەرپەرشتیی وەزیری تەندروستی ئەمڕۆ پێشوازیمان لە 27 برینداری غەززە کرد، ئەوانەی بەدەست چەند نەخۆشییەکی چارەسەرنەکراوەوە دەناڵێنن، لەگەڵ 42 کەس لە هاوەڵەکانیان".
زانیاریی زیاتر: وەزارەتی تەندروستی هەموو پێداویستییەکانی ئامادە کردووە، لەوانە: گواستنەوە، وەرگرتن و دابینکردنی سەرجەم کارمەندانی پزیشکی، سەرجەم بریندارەکانیش لە شاری پزیشکی لە بەغدا چارەسەر دەکرێن.
ئەمەش بزانە: مانگێک پێش ئێستا ساڵح حەسناوی، وەزیری تەندروستیی عێراق ئامادەیی تەواوی وڵاتەکەی بۆ پێشوازیکردن لە بریندارانی فەلەستینی لە دامودەزگاکانی حکومەت یان نەخۆشخانە تایبەتەکان ڕاگەیاندبوو.
دوایین هەواڵەکان
- ببینە و ببیستە
- 7 خولەک لەمەوپێش
مۆری ئاڤا؛ لەباربردنی منداڵ لەڕووی شەرعەوە دروستە؟
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
عێراق 38 کەس دیپۆرت دەکاتەوە
- جیهان
- 17 خولەک لەمەوپێش
ترەمپ: دوای سەردانەکەم بۆ سعوودیە لەگەڵ پووتین کۆدەبمەوە
- بزنس
- 27 خولەک لەمەوپێش
مووچەی مامۆستایانی گرێبەست دەخرێتە سەر هەژماری من
- کوردستان
- 30 خولەک لەمەوپێش
شەرع نامەیەک بۆ ترەمپ دەنێرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە کوردستان هەندێک جۆری درەخت هەن نرخیان هێندەی خانووێک دەبێت
12 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
21 نیسان
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
21 نیسان
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
- عێراق
- 9 خولەک لەمەوپێش
عێراق 38 کەس دیپۆرت دەکاتەوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فوئاد حوسێن بە سەردانێکی فەرمی بەرەو ئەمریکا بەڕێکەوت
- عێراق
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
عێراق ستراتیژی پێنج ساڵەی ئاسایشی نیشتمانی پەسەند دەکات
- عێراق
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
پەرلەمانی عێراق نیگەرانە لەدواکەوتنی خشتەی بودجەی 2025
- عێراق
- 14 کاتژمێر لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر ستایشی ڕۆڵی سەرۆک بارزانی دەکات لە شەڕی داعشدا