ئیسرائیل خزمەتگوزاری پەخشی ڕاستەوخۆ لە غەززە ڕادەگرێت

شەیری بکە لە:
ئیسرائیل خزمەتگوزاری پەخشی ڕاستەوخۆ لە غەززە ڕادەگرێت

دیمەنێکی غەززە- ڕۆیتەرز

ئاڤا نیوز 


حکومەتی ئیسرائیل، گواستنەوەی پەخشی ڕاستەوخۆ لە غەززە ڕادەگرێت و گواستنەوەی دیمەنەکان بە تایبەت بۆ کەناڵی جەزیرە قەدەغە دەکات.


بۆچی گرنگە: بەم بڕیارە، ئیسرائیل هەوڵدەدات ڕێگری بکات لە گواستنەوەی  دیمەنی بۆردومانی غەززە بۆ جیهان.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژنامەی ئەمریکی ئەسۆشێتد پرێس، پشتڕاستی کردەوە حکومەتی ئیسرائیل خزمەتگوزاری پەخشی ڕاستەوخۆی لە باشووری ئیسرائیلەوە ڕاگرتووە بۆ ڕووماڵکردنی ڕووداوەکانی کەرتی غەززە، ئەمەش بە ئاماژەدان بە یاسایەک کە پێدانی وێنە بۆ کەناڵی جەزیرەی قەتەری قەدەغە دەکات.


کاردانەوە و لێکەوتەکان: ئەسۆشێتد پرێس، سەركۆنەی کردەوەکانی حکومەتی ئیسرائیل دەکات لە وەستاندنی پەخشی ڕاستەوخۆی درێژخایەن و قەدەغەکردنی کەناڵی جەزیرە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: