قایمقامی چەمچەماڵ هێرشكردنە سەر كۆرمۆر ڕەتدەكاتەوە

شەیری بکە لە:
قایمقامی چەمچەماڵ هێرشكردنە سەر كۆرمۆر ڕەتدەكاتەوە

کێڵگەی غازی کۆرمۆر. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


زەنگی ئاگادارکردنەوەی بۆ هێرشی درۆن لە کێڵگەی کۆرمۆر لێدرا، بەڵام قایمقامی چەمچەماڵ ڕەتیدەکاتەوە هیچ هێرشێک کرابێتە سەر کێڵگەکە.


چیرۆکی سەرەکی: درۆن بەسەر کێڵگەی غازی کۆرمۆردا دەسوڕێتەوە و لەچەند ڤیدیۆیەک کە لە سۆشیال میدیا بڵاوبووەتەوە، دەرکەوتووە کە لەلایەن چەند کەسێک تەقە لەو درۆنانە دەکرێت.

 

زانیاریی پەیامنێر: کارمەندێکی کێڵگەی غازی کۆرمۆر بۆ ئاڤا نیوز گوتی: زیاتر لە جارێک درۆن بە سەر کێڵگەکەدا بینراوەو لەلایەن هێزە ئەمنییەکانەوە تەقەی لێ کراوەو درۆنەکە دوور کەوتوەتەوە، زەنگی ئاگەدار کردنەوە لە کێڵگەکە لێ دەدرێت و داوا لە کارمەندانی دەکرێت خۆیان حەشار بدەن.


لێدوانی فەرمی: ڕەمک ڕەمەزان، قایمقامی چەمچەماڵ بە ئاڤا نیوزی گوت: "هیچ هێرشێکی درۆنی نەکراوەتە سەر کێڵگەی غازی کۆرمۆر و ناوچەکە بەتەواوەتی ئارامە".


ئەوەی پێوستە بیزانیت: کۆتایی مانگی چوار بە درۆن هێرشكرایە سەر کێڵگەکە و بەهۆیەوە چوار كارمەندی كۆمپانیاكە گیانیان لەدەستدا، بۆ ماوەیەکیش بەرهەمهێنانی غاز ڕاگیرا.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: