ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە دەستی لە كەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی ڕەئیسیدا هەبێت

شەیری بکە لە:
ئەمریکا ڕەتیدەکاتەوە دەستی لە كەوتنە خوارەوەی هێلیكۆپتەرەكەی ڕەئیسیدا هەبێت

ئاڵای ئێران و ئەمریکا

ئاڤا نیوز


پێنتاگۆن ڕەتیدەکاتەوە دەستی لە ڕووداوی کەوتنەخوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆکی ئێراندا هەبوو بێت، کە بە هۆیەوە، سەرۆک کۆمار، وەزیری دەرەوە و سەرجەم سەرنشینەکانی دیکە گیانیان لەدەست دا. 


لێدوانی فەرمی: لۆید ئۆستن، وەزیری بەرگریی ئەمریکا، ڕایگەیاند: "ئێمە لە چاودێریکردنی دۆخەکە بەردەوام دەبین، بەڵام ئێمە هیچ دەستتێوەردانێکمان لە ڕووداوەکە نەبووە، ئێرانییەکانیش خۆیان لێکۆڵینەوە دەکەن و وەڵامی پرسیارەکان دەدەنەوە، بزانین ئەنجامی چی دەبێت".


بۆچی گرنگە: ئەم لێدوانە سەرجەم ئەو گومان و گریمانانە ڕەتدەکاتەوە کە باس لەوە دەکەن گوایا ڕووداوەکە بە هۆی نالەباریی کەشوهەواوە نەبووە، بەڵکو لایەنێکی دەرەکی ئەنجامی داوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ