
ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا-گێتی
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایدەگەیێنێت ئێران داوای هاوکاری لێ کردین بۆ ئەوەی یارمەتیان بدەین لە ڕزگارکردنی سەرۆکەکەیان بەڵام "هۆکاری لۆجستی ڕێگر" بوو.
بۆچی گرنگە: دوای کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرەکەی سەرۆککۆماری ئێران، 15 کاتژمێر گەڕانی بێ ئەنجامی دەیان تیمی ئێرانی بەدوای هێلیکۆپتەری سەرۆکی وڵاتەکەیان، ئێران داوای لە تورکیا کرد و ڕایگەیاند کە گەڕانەکە لە توانای ئەوان دەرچووە.
لێدوانی ڕۆژنامەوانی: ماتیو میلەر، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئێران داوای هاوکاری لە واشنتن کرد بۆ ڕزگارکردنی ئیبراهیم ڕەئیسی، بەڵام "بە هۆکاری لۆجستیکی نەمانتوانی ئەوە بکەین".
زانیاریی زیاتر: ماتیو میلەر، گوتی: "ئەمریکا پشتیوانی خۆی بۆ گەلی ئێران و خەباتیان بۆ مافی مرۆڤ دووپات دەکاتەوه". گوتیشی: "مردنی ڕەئیسی هەڵوێستی بنەڕەتی واشنتۆن بەرامبەر ئێران ناگۆڕێت".
لە لایەکی دیکەوە: گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاند: "بەردەوام دەبین لە ڕووبەڕووبوونەوەی پشتیوانیی ڕژێم لە تیرۆریزم و بڵاوبوونەوەی چەکی مەترسیدار و پێشکەوتنەکانی لە بەرنامە ئەتۆمییەکەیدا بە شێوەیەک کە هیچ پەیوەندییەکی بە ئامانجە مەدەنییەکانی ئەم بەرنامە ناوەکییەوە نییە".
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
وەزارەتی دەرەوەی عێراق: کارمەندی دیپلۆماسییمان زۆر کەمە
- کوردستان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئەحمەد شەرع کۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەهۆی کەوتنە خوارەوەی هێلیکۆپتەرێک لە ئەمریکا شەش کەس گیان لەدەست دەدەن
13 کاتژمێر لەمەوپێش
لە یۆنان باسی کێشەی تانجەڕۆی سلێمانی کرا
10 نیسان
Open AI سکاڵای یاسایی دژی ئیلۆن مەسک تۆمار دەکات
10 نیسان
مەترسی لەسەر ژیانی شازادە هاری هەیە
10 نیسان
بەهۆی جۆرە مامەڵەیەکەوە ژمارەیەك زێڕینگەر مایەپووچ دەبن
9 نیسان