وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە چین ڕادەگەیێنێت

شەیری بکە لە:
وەزارەتى خوێندنى باڵا زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە چین ڕادەگەیێنێت

بەردەم باڵەخانەی وەزارەتی خوێندنی باڵا

ئاڤا نیوز

 

وەزارەتى خوێندنى باڵا، زەمالەی خوێندنى ماستەر و دکتۆرا لە چین ڕادەگەیێنێت و دەڵێت، هەر کەسێک مەرجەکانى تێدا بەرجەستە بێت بەلەبەرچاوگرتنی تێبینییەکان، دەتوانێت داواکاری پێشکەش بکات.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستیی هەرێمی کوردستان، مامۆستا و فەرمانبەر و هاونیشتمانیانی هەرێمی کوردستان ئاگادار دەکاتەوە کە وڵاتی کۆماری چینی میللی، زەمالەی خوێندنى پێشکەش بە هەرێمی کوردستان کردووە بە مەبەستی خوێندنی ماستەر و دکتۆرا.

 

زانیاری زیاتر: بۆ ئەو کەسانەی کە داواکاری پێشکەش دەکەن، دوای پێشکەشکردنی داواکارییەکەیان لە ڕێگەی ئۆنلاین، دەبێت تا ڕۆژی (25-5-2024) کاتژمێر 12:00ـی نیوەڕۆ، زانیارییەکانیان بە ئیمەیل ڕەوانە بکەن.

 

وردەکاری و ڕێنمایی و مەرجەکان، لەم لینکەدا بخوێنەوە:

https://www.facebook.com/photo/?fbid=773708968281274&set=a.235314322120744

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ