وەزیری ئەوقاف لەبارەی یەکخستنی كاتەکانی بانگ ڕوونکردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:

پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان-ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز


وەزیری ئەوقافی حکومەتی هەرێمی کوردستان ڕایگەیاند، یەکخستنی بانگدان لە هەرێمی کوردستان مانای بە ئەلیکترۆنیکردنی بانگ نییە.


لێدوانی فەرمی: پشتیوان سادق، وەزیری ئەوقاف و کاروباری ئاینی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە ڕێوڕەسمی كردنەوەی كەنیسەی ئەرمەنییەكان لە زاخۆ لە وەڵامی پرسیاری ڕۆژنامەنووسان گوتی: دوای وەرگرتنی ڕەزامەندی وەرگرتن لە لیژنەی فەتوا، بڕیارمان داوە یەکخستنی بانگدان لە کوردستان دەستپێبکەین.


زانیاریی زیاتر: یەکخستنەکە بانگدانی ئەلیکترۆنی نییە، بەڵکوو لە هەر شارێک بەشێوەیەکی زیندوو هەموو بانگەکان بە دەنگێکی خۆش دەدرێن و دەنگەکە دەگوازرێتەوە بۆ هەموو مزگەوتەكانی دیکە، لە ماوەیەکی کەمدا پرۆسەکە لە هەموو هەرێمی کوردستان پەیڕەو دەکرێت. وەزیری ئەوقاف وای گوت.


بۆچی گرنگە: یەكخستنی كاتەكانی بانگ جگە لەوەی سیمایەكی ئایینی باشتر دەداتە مزگەوتەكان، هاووڵاتییانیش لە كاتەكانی بانگ دڵنیا دەكاتەوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت:بە یەکخستنی بانگ، ئەو کەسانەش کە دەنگیان خۆش نییە چیتر بانگ نادەن.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: