كۆشكی سپی: نامانەوێت نە ئیسرائیل نە حەماس لە غەززە بمێنن

شەیری بکە لە:
كۆشكی سپی: نامانەوێت نە ئیسرائیل نە حەماس لە غەززە بمێنن

جۆن كێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی لە کۆشکی سپی ئەمریکا-AFP

ئاڤا نیوز


بڕیاردەرانی كۆشكی سپی دەڵێن "كە جەنگ لە غەززە تەواو بوو، نامانەوێت حەماس و ئیسرائیل لە كەرتەكە بمێنن".


وێنە گەورەكە: شەڕی نێوان ئیسرائیل و حەماس لە ئۆكتۆبەری ساڵی ڕابردووەوە بەردەوامە، بەشێك لە وڵاتانی جیهان كۆكن لەسەر ئەوەی نابێت سوپای ئیسرائیل لە كەرتی غەززە بمێنێتەوە، ئەمریكاش دەڵێت "نابێت نە حەماس نە ئیسرائیل لە كەرتی غەززە بمێننەوە".


لێدوانی فەرمی: جۆن كێربی، گوتەبێژی ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتیمانی لە کۆشکی سپی ئەمریکا ڕایگەیاند: نامانەوێت حەماس و سوپای ئیسرائیل لە دوای کۆتاییهاتنی جەنگ، کۆنتڕۆڵی کەرتی غەززە بکەن.


گۆشەیەكی دیكە: ئیسرائیل دەڵێت "غەززە چۆڵ ناكەین تا حەماس كۆتایی نەیێت". حەماسیش دەڵێت "دەبێت سوپای ئیسرائیل كەرتەكە چۆڵ بكات و واز لەشەڕ بهێنێت".

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: