ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی گەورە تیرۆیستێکی ڕاگەیاند

شەیری بکە لە:
ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان دەستگیرکردنی گەورە تیرۆیستێکی ڕاگەیاند

وێنەی تیرۆریستەکە

ئاڤا نیوز

 

ئەنجوومەنی ئاسایشی هەرێمی کوردستان، دەستگیرکردنی گەورە تیرۆیستێک بە ناوی سوقرات خەلیل ڕادەگەیێنێت، کە لە ساڵی 2014 ڕۆڵێکی گەورەی لە داگیركردنی مووسڵ دا هەبووە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: دەزگای ئاسایشی هەرێمی کوردستان دانپێدانی ئەو کەسەی بڵاوکردووەتەوە و دەڵێت:" ئوسامە خەلیل ئیسماعیل، ناسراو بە (عەبدوڵا ئەلتەفخیخ) کەسێکی نزیک و باوەڕپێکراوێکی گەورەی خەلیفەی داعش بووە و چەندین پلەی ئەمیریی هەبووە.


زانیاریی زیاتر: ئەو تیرۆرستە لە ساڵی 2013ـەوە پەیوەندی بە ڕیزەکانی داعشەوە کردووە و لە بەشی بۆمبڕێژکردن کاری کردووە و ڕۆڵێکی گەورەی لە گرتنی مووسڵ دا هەبووە و بەشداری لە شەڕەکانی ئەو ڕێکخراوەدا کردووە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: سوقرات خەلیل، بە ناسنامەی ساختە هاتووچۆی لەنێوخۆی عێراقدا کردووە و چەند ساڵێک لە تورکیا ژیاوە، دوای گەڕانەوەی بۆ عێراق لە هەرێمی کوردستان بە پاسپۆرت و ناسنامەی ساختەوە دەستگیرکراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: