سەرئێشەی نوێی پێنتاگۆن؛ خستنەخوارەوەی درۆنی هەرزان بە مووشەکی گران

شەیری بکە لە:
سەرئێشەی نوێی پێنتاگۆن؛ خستنەخوارەوەی درۆنی هەرزان بە مووشەکی گران

درۆن. وێنە: gpb.org

ئاڤا نیوز

 

ئەمریکا لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن، ڕووبەڕووی سەرئێشەیەکی نوێ بووەتەوە کە بووەتە هۆی تێچووی زیاتر لەو شەڕەدا؛ ئەویش تێچووی خستنەخوارەوەی ئەو درۆنە هەرزان، بەڵام ترسناکانەیە کە لەلایەن حوسییەکانی سەر بە ئێران ئاراستەی کەشتییەکان دەکرێن.

 

لێدوانی فەرمی: بیڵ لاپانتێ، بەرپرسی بەشی کڕین لە پێنتاگۆن بە ئەنجوومەنی پیرانی گوتووە، "ئێمە درۆنێکی یەک سەرەی 50 هەزار دۆلاری بە مووشەکێکی 3 ملیۆن دۆلاری دەخەینە خوارەوە، ئەوەش پێچەوانەوەی هاوکێشەی تێچوونە. هەموو دوو هەفتە جارێک تەکنۆلۆژیا دەگۆڕێت و تاکتیکەکانیش دەگۆڕێن و شەڕەکەش بەو جۆرە نامێنێتەوە".

 

زانیاریی زیاتر: نزیکەی شەش مانگە، ئەمریکا نزیکەی یەک ملیار دۆلاری لە دەریای سوور و کەنداوی عەدەن بۆ ڕووبەڕووبوونەوەی هەڕەشە و هێرشی حوسییەکان خەرج کردووە.

شەیری بکە لە: