لە سلێمانی یادى چاندنی دارێکی 76 ساڵ دەکرێتەوە

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی یادى چاندنی دارێکی 76 ساڵ دەکرێتەوە

ڕێوڕەسمی یادکردنەوەکە. وێنە: سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

لە باخی گشتیی سلێمانی، یادى چاندنی دارێک کرایەوە کە تەمەنى گەیشتووەتە 76 ساڵ.

 

چیرۆکی سەرەکی: شارەوانیی سلێمانی لە باخی گشتی بە بەشداری بەرپرسانی شارەوانی و کارمەندانی باخەکە، ڕێوڕەسمێکی یادی چاندنی دارێکی کردەوە کە لە ڕۆژێکی وەک ئەمڕۆدا و پێش 76 ساڵ چێنراوە.

 

لێدوانی فەرمی: زەردەشت ڕەفیق، بەرپرسی ڕاگەیاندنی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی گوت: "دەستخۆشى لە سەرجەم کارمەندانى باخى گشتى دەکەین کە دڵسۆزانە و خەمخۆرانە خزمەتى باخەکەیان کردووە، باخەکە بووەتە سیمایەکى جوانى شارەکە".

 

زانیاریی زیاتر: سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی داوای لە هاووڵاتییان کرد، پارێزگارى لە باخی گشتی بکەن تاوەکو هەر بە جوانى و شێوازە کۆنەکەى جارانی بمێنێتەوە.

شەیری بکە لە: