لە سلێمانی دانانی پەردە بۆ دووکان و بازاڕەکان قەدەغە دەکرێت

شەیری بکە لە:
لە سلێمانی دانانی پەردە بۆ دووکان و بازاڕەکان قەدەغە دەکرێت

بازاڕێکی سلێمانی. وێنە: ڕاگەیاندنی قایمقامییەتی سلێمانی

ئاڤا نیوز

 

لە سلێمانی، بەکارهێنان و دانانی پەردە بۆ دووکان و بازاڕەکان قەدەغە کرا و ئەو دووکاندارانەش سزادران کە سەرپێچیی ڕێنماییەکانیان کردووە.

 

وێنە گەورەکە: هەڵواسینی پەردە لە دووکان و بازاڕەکان، وەک مەترسیی ڕوودانی ئاگرکەوتنەوە هەژمار دەکرێت، بۆیە پێشتر لە هەولێر، دهۆک و زاخۆش بڕیاری لابردنیان دراوە.

 

بڵاوکراوەی فەرمی: قایمقامییەتی سلێمانی ڕایگەیاند: "لیژنە هاوبەشەکانی قایمقامییەت و لایەنە پەیوەندیدارەکان لە هەڵمەتێکدا، دوایین ئاگادارکردنەوەیان دایە سەرجەم ئەو دووکاندارانەی ناو بازاڕ کە پەردە بەکار دەهێنن بۆ داپۆشینی کەلوپەل و دووکانەکەیان".

 

زانیاریی زیاتر: ئاگاداری دووکاندارەکان کراوەتەوە، پێویستە ئەو پەردانە لاببەن چونکە "هۆکاری سەرەکییە بۆ دروستبوونی ئاگر".

 

گۆشەیەکی دیکەی دیمەنەکە: هەر لە هەڵمەتەکەدا، پسوولەی سزادان بۆ ئەو دووکاندارانە نووسرا کە سەرپێچیی ڕێنماییەکانیان کردووە و پابەند نەبوون.

شەیری بکە لە: