لە کەرکووک هیچ مامۆستایەکی پیاو بۆی نییە لە قوتابخانەی کچان وانە بڵێتەوە

شەیری بکە لە:
لە کەرکووک هیچ مامۆستایەکی پیاو بۆی نییە لە قوتابخانەی کچان وانە بڵێتەوە

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز

 

بەگوێرەی بڕیارێکی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، هیچ مامۆستایەکی پیاو ناتوانێت لە قوتابخانەی کچان وانە بڵێتەوە و هیچ مامۆستایەکی ئافرەتیش، بۆی نییە لە قوتابخانەی کوڕان وانە بڵێتەوە.

 

وێنە گەورەکە: لیژنەیەک لەسەر ئاستی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی پەروەردەی کەرکووک پێکهێنراوە، بۆ ئەوەی ڕێکخستنەوە بۆ قوتابخانەکان بکەن.

 

لێدوانی فەرمی: سامان مەجید، جێگری بەڕێوەبەری گشتیی پەروەردەی کەرکووک و سەرۆکی لیژنەکە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "لە دوو دۆخدا مامۆستایان دەتوانن لە قوتابخانەی کچان وانە بڵێنەوە، بۆشایی پسپۆڕی هەبێت یان تەمەنی سەروو 40 ساڵ بێت؛ ئەمە بۆ مامۆستایانی نێر و مێ وەکو یەکە".

شەیری بکە لە: