دادگەی فیدراڵی لەسەر سکاڵاکەی سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی هەڵبژاردن کۆدەبێتەوە
- کوردستان
- 14 ئایار

دادگەی فیدڕاڵیی
ئاڤا نیوز
دادگەی فیدراڵیی عێراق سەبارەت بە سکاڵاکەی سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان کۆدەبێتەوە و بڕیارە سەرەتای هەفتەی داهاتوو پرسەکە یەکلایی بکاتەوە.
بۆچی گرنگە: ڕۆژی یەکشەممە دادگەی فیدڕاڵیی دادبینی بۆ سکاڵاکەی سەرۆکوەزیران بارزانی دەکات، لە ئەگەری یەکلاییکردنەوەی دۆسیەکە، وادەی نوێی بەڕێوەچوونی هەڵبژاردن ڕوون دەبێت.
لێدوانی فەرمی: ئەیاد کاکەیی، پارێزەری سەرۆکوەزیران بارزانی بە ئاڤا نیوزی ڕایگەیاند: دادگەی فیدراڵیی عێراق تاوتوێی سکاڵای سەرۆکوەزیران بارزانی لەبارەی کورسیی کۆتای پێکهاتەکان و شێوازی دابەشکردنی بازنەکانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکات، بە ئەگەری زۆرەوە لە 100 کورسی پەرلەمان مافی پێکهاتەکان گەرەنتی دەکرێت و لەسەر بنەمای دانیشتووان ڕێژەی کورسی پارێزگاکان دیاری دەکرێت.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: سکاڵاکەی سەرۆکوەزیران بارزانی لە دادگەی فیدراڵی لەسەر کۆمیسیۆن لەبارەی دابەشکردنی هەرێمی کوردستان بۆ چوار بازنەی هەڵبژاردنە، چونکە کۆمیسیۆن لە دابەشکردنی ژمارەی کورسیی بازنەکان، پشتی بە ژمارەی دەنگدەران بەستووە نەوەک ژمارەی دانیشتووانی ئەو بازنانە.
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 15 خولەک لەمەوپێش
عێراق بانگهێشتنامە ئاڕاستەی سەرۆک و پادشای وڵاتانی عەرەبی دەکات
- بزنس
- 26 خولەک لەمەوپێش
نرخی کڕینەوەی گەنم لە جووتیاران دیاری دەکرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
فایلی خەڵک؛ یەکێک لە قەرەباڵغترین ڕێگاکانی هەورامان پڕ لە چاڵ و تاسە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆک بارزانی لە جەژنی قیامە؛ جەخت لە فەرهەنگی پێكەوەژیان دەکاتەوە