مامە ڤاندام ئازادکرا

شەیری بکە لە:
مامە ڤاندام ئازادکرا

وێنەی شێرزاد عەبدولوەهاب، ناسراو بە مامە ڤاندام

ئاڤا نیوز

 

گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی دەڵێت، شێرزاد عەبدولوەهاب، ناسراو بە "مامە ڤاندام"، دوای ڕۆژێک لە دەستگیرکردنی ئازاد کراوە.

 

لێدوانی فەرمی: سەرکەوت ئەحمەد، گوتەبێژی پۆلیسی سلێمانی بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: دوێنێ دووشەممە شێرزاد عەبدولوەهاب، ناسراو بە "مامە ڤاندام" بە کەفالەت ئازاد کراوە.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 12ـی ئەم مانگە، "مامە ڤاندام" لەسەر سکاڵای هاونیشتمانییەک کە لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بە ناوی "کارەی بەرخە سپی" بەناوبانگە،  بە تۆمەتی خراپبەکارهێنانی ئامێرەکانی پەیوەندی دەستگیر کرا.

 

زانیاریی زیاتر: مامە ڤاندام، کەسایەتییەکی تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانە و هەوادارێکی زۆری هەیە، بۆ هەڵبژاردنی خولی شەشەمی پەرلەمانی کوردستان خۆی بەربژێر کردووە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: