ئانۆ جەوهەر: داوای گەڕاندنەوەی 11 کورسیی پێکهاتەکان و چەسپاندنی وەک مافێک دەکەین

شەیری بکە لە:
ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن

ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن

ئاڤا نیوز

 

وەزیری گواستنەوەی و گەیاندن کە سەرۆکی هاوپەیمانی حاموڕابیشە، ڕایدەگەیێنێت، هەموو ڕێکارە یاساییەکان بۆ گەڕاندنەوەی مافەکانیان دەگرنەبەر.

 

وێنە گەورەکە: ڕۆژی 21-02-2024، دادگەی فیدراڵی لەبارەی یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستانەوە بڕیاری دا و 11 کورسیی کۆتای پێکهاتەکانی هەڵوەشاندەوە.

 

لێدوانی فەرمی: ئانۆ جەوهەر، وەزیری گواستنەوە و گەیاندن و سەرۆکی هاوپەیمانیی حاموڕابی، بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: پێشوازی لە ئەنجامی سکاڵاکەی سەرۆکوەزیران بارزانی لەلایەن دادگەی فیدراڵییەوە دەکەین، ئەنجامی کۆتایی تاوەکو ئێستا دیار نییە.

 

هۆکارە زانراوەکان: پێکهاتەکانی هەرێمی کوردستان داوای گەڕانەوەی 11 کورسی کۆتاکان بۆ هەڵبژاردنی پەرلەمانی کوردستان دەکەن، بە مافێکی سیاسیی نوێنەرانی پێکهاتەکانی دەزانن.

 

لەلایەکی دیکەوە: پێشتر پێکهاتەکان سکاڵای خۆیان گەیاندووەتە دادگەی فیدراڵی، ئێستا هەموو ڕێکارێکی یاسایی بۆ گەڕاندنەوەی مافی سیاسیی خۆیان و چەسپاندنی دەگرنەبەر.  ئانۆ جەوهەر وای گوت.

 

زانیاریی زیاتر: دوای گفتوگۆیەکی زۆر داوا کرا هاپەیمانیەتییەک لەنێو کریستیانەکان دروست بکرێ، ئەم هاوپەیمانیەتییە تەنیا بۆ کاری هەڵبژاردن نییە، چەترێکە بۆ کاری سیاسی لەپێناو پاراستنی دەستکەوتەکان و مافی پێکهاتەکانی کوردستان.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ