لە ناوچەی سەوزی بەغدا شەڕ لەنێوان دوو گرووپی چەکدار ڕوویدا

شەیری بکە لە:
لە ناوچەی سەوزی بەغدا شەڕ لەنێوان دوو گرووپی چەکدار ڕوویدا

ناوچەی سەوز. وێنە: شەتەرستۆک

ئاڤا نیوز


شەوی ڕابردوو لە گۆڕەپانی بۆنەکان لە ناوچەی سەوزی بەغدا شەڕ لەنێوان دوو گرووپی چەکداری حەشدی شەعبی ڕوویدا.


زانیاریی بەدەستهاتوو: بەگوتەی سەرچاوەیەکی ئەمنی، شەڕەکە لەنێوان  چەند چەکدارێکی ڕێکخراوی بەدر کە ئەبو توراب فەرماندەییان دەکات، لەگەڵ چەند چەکدارێکی کەتائیبی ئیمام عەلی سەر بە شیبل زەیدی لە ناوەڕاستی ناوچەی سەوزی بەغدا ڕوویداوە.

 


ئەوەی پێویستە بیزانیت: شەڕەکە لەسەر کۆشکێک بووە کە پێشتر شبل زەیدی تێیدا نیشتەجێ بووە. لە کاتی خۆپیشاندانەکانی لایەنگرانی سەدر و هەڵکوتانە سەر ناوچەی سەوز، چەکدارەکانی ئەبوو توراب، شبل زەیدیان لە کۆشکەکە دەرکرد و ئێستاش ڕەتی دەکەنەوە ڕادەستی شبل زەیدی بکەنەوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: