عێراق 29 پڕۆژە لە بواری نەوت و غاز جێبەجێ دەكات

شەیری بکە لە:
عێراق 29 پڕۆژە لە بواری نەوت و غاز جێبەجێ دەكات

گەڕان بە دوای نەوت لە عێراق- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


وەزارەتی نەوتی عێراق ڕایگەیاند 29 پڕۆژە لە 12 پارێزگای عێراق لە بواری نەوت و غاز جێبەجێ دەكات.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بە گوتەی وەزارەتی نەوتی عێراق, پڕۆژەكان بۆ دروستكردنی كێڵگەی نوێی نەوت و غازە.


لێدوانی فەرمی: محەممەد شیاع سودانی سەرۆکوەزیرانی عێراق لە کۆنفڕانسی نەوت کە لە بەغدا بەڕێوەچوو, ڕایگەیاند: ئێستا عێراق پێگەیەکی قورسی لە هاوکێشەی وزەی جیهانیدا هەیە، بۆیە ئامانجمانە داهاتی نەوت بخەینە خزمەت کەرتەکانی دیکەش. 


زانیاریی زیاتر: بە گوتەی سوودانی، "بەهەدەردان و سووتانی غاز لە نێوان سێ بۆ پێنج ساڵی ئایندە دەوەستێنرێت".


گۆشەیەكی دیكە: وەزارەتی نەوتی عێراق بڕیاریدا قەبارەی نەوتی یەدەگ لە 145 ملیار بۆ 160 ملیار بەرمیل بەرزبکاتەوە و لەماوەی 10 ساڵدا، 40%ی بەرهەمهێنانی نەوت بە پیشەسازی بکات و سەکۆی غاز لە بەنداوی فاو جێگیر بکات.  

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: