شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق
ئاڤا نیوز
جێگری سەرۆکی پەرلەمان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: پەرلەمانی عێراق كڕین و فرۆشتن بە زەوییەکانی سنووریی ماددەی 140 قەدەغە دەكات.
لێدوانی فەرمی: شاخەوان عەبدوڵڵا، جێگری سەرۆكی پەرلەمانی عێراق بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: ئەو پڕۆژەیەی كە سەبارەت بە گرفتی ناوچەكانی ماددەی 140 لە حكوومەتی عێراقەوە هاتووە جیاوازە لەوەی كە ئێمە پێشكەشمان كردووە، ئەوە كە لە حكوومەتی عێراق هاتووە ئەگەر بڕوات زیانی زیاترە.
زانیاریی زیاتر: بەپێی پڕۆژەكەی حكوومەتی عێراق، بڕیار ڕاگرتنی كڕین و فرۆشتنی زەویی ناوچەكانی ماددەی 140 ئەو زەویانە ناگرێتەوە كە بۆ نەوت و بەرگری تەرخان كراون، هەموو زەوییەكانی جووتیارانی كوردیش دەچنە ئەو چوارچێوەیەوە، بۆیە ئێمە دەستكاریمان كرد، هاوكات چەند ناوچەیەک لەبیركرابوو زیادمان كرد.
ئەوەش بزانە: ئەمشەو كۆبوونەوەی فراكسیۆنە كوردستانییەكان و فراكسیۆنەكانی شیعە بۆ گفتوگۆكردن سەبارەت بە ئەو خاڵانەی كە فراكسیۆنە كوردستانییەكان لە پڕۆژەكە زیادیان كردووە دەكرێت و سبەی كۆبوونەوەی حكوومەت و سەرجەم فراكسیۆنەكانی پەرلەمان بەڕێوەدەچێت.
لەلایەكی دیكەوە: شاخەوان عەبدوڵڵا ڕایگەیاند: "بەكرێدانی زەوییەكانی سنووری ماددەی 140 مەترسییەكی گەورە بوو بەڵام ئێمە لێرەین و ناهێڵین هیچ شتێكی وا تێپەڕێت، بە هەموو جووتیارانی شنگال تاوەكو مەندەلی ڕادەگەیێنین كە بڕیار دراوە و هیچ زەوییەک لەسنووری ماددەی 140 كڕین و فرۆشتنی پێوە نەکرێت، تا ئەو كاتەی كە لیژنەی ماددەی 140 جێبەجێ دەكرێت".
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
سوودانی چەند ڕێنماییەکی سەربازیی خێرا دەردەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک هیچ پۆلیسێک لە سەر سەرژمێری دەستگیر نەکراوە
- ببینە و ببیستە
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
توندوتیژیی میدیایی و کاریگەریی لەسەر هاونیشتمانیان
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی: "ڕەشبینم" بە دۆخی ناوچەکە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- عێراق
- 33 خولەک لەمەوپێش
سوودانی چەند ڕێنماییەکی سەربازیی خێرا دەردەکات
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
لە کەرکووک هیچ پۆلیسێک لە سەر سەرژمێری دەستگیر نەکراوە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەشهەدانی: "ڕەشبینم" بە دۆخی ناوچەکە
- عێراق
- 15 کاتژمێر لەمەوپێش
سوودانی فەرمان بە بژمێرەكان دەكات ڕۆژی هەینی پرۆسەی سەرژمێری تەواو بكەن