ئەگەر فەڵەستین ببێتە ئەندامی هەمیشەیی نەتەوە یەكگرتووەكان چی ڕوودەدات؟
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 10 ئایار
شەیری بکە لە:

بینای سەرۆكایەتی دەسەڵاتی فەڵەستین
ئاڤا نیوز
کۆمەڵەی گشتیی نەتەوە یەکگرتووەکان بڕیارنامەیەکی پەسەند کرد و تێیدا پێشنیازی کرد ئەنجوومەنی ئاسایش بە شێوەیەکی ئەرێنی بە ئەندامیەتیی فەڵەستیندا بچێتەوە بۆ ئەوەی ببێتە ئەندامی هەمیشەیی.
ئەوەی ئێستا ڕوودەدات: ئەنجوومەنی گشتی لە بڕیارنامەکەیدا ڕایگەیاندووە فەڵەستینییەکان مافی ئەندامیەتیی هەمیشەییان لەو ڕێکخراوەدا هەیە.
بۆچی گرنگە: ئەگەر فەڵەستین وەک ئەندامی هەمیشەیی نەتەوە یەکگرتوەکان قبوڵ بکرێت، ئەم مافانەی دەبێت:
- مافی دەبێت لە کۆبوونەوە گشتییەکاندا بەشداری بکات.
- مافی دەبێت لە کۆبوونەوە گشتییەکاندا دەنگ بدات.
- دەستکەوتەکانی لە نەتەوە یەکگرتووەکان زیاتر دەبێت.
- مافی پێشنیازی هەموارکردنەوەی یاسا و بڕیاری دەبێت.
لێدوانی فەرمی: مەحمود عەباس، سەرۆکی دەسەڵاتی فەڵەستین گوتی: "فەڵەستین بەردەوام دەبێت لە هەوڵەکانی بۆ بەدەستهێنانی ئەندامیەتیی هەمیشەیی لە نەتەوە یەکگرتووەکان و کاری گرنگتر دەکات".
بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ییسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل خێرا ڕەخنەی لە بڕیارەکە گرت و بە گاڵتەجاڕانە و خەڵاتێک بۆ بزووتنەوەی حەماسی وەسف کرد.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: پێشتر وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا ڕایگەیاندبوو واشنتن پێی وایە دەوڵەتێکی فەڵەستینی دەبێت لە دانووستانێکی ڕاستەوخۆدا لەدایک بێت، لە ناوەڕاستی مانگی ڕابردووشدا دەسەڵاتی فەڵەستین ڤیتۆی ئەمریکای لە ئەنجومەنی ئاسایش لە دژی ئەندامیەتیی هەمیشەیی فەڵەستین سەرکۆنە کرد.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
شەیری بکە لە:
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەریتانیا: ڕووسیا سیخووڕی بەسەر وڵاتەکەمان دەکات
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
لە مەرحەباکەی شەهرامەوە تا هەژەندەکەی هەژان
11 کاتژمێر لەمەوپێش
باوکی مەسک: کوڕەکەم شەرمنە بۆ سیاسەت دەست نادات
23 کاتژمێر لەمەوپێش
خاوەن پێداویستییەکی تایبەت کتێب خوێندنەوە دەکاتە چارەسەر
5 نیسان
کەشناسی لەبارەی بارانبارینەوە ئاگادارینامەیەک بڵاودەکاتەوە
5 نیسان
چوار گەشتیار لە بۆشایی ئاسمان گەڕانەوە
4 نیسان
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران "هۆشداریی" بە عێراق و پێنج وڵاتی دیکەی ناوچەکە دەدات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
ئەمریکا سیستمی مووشەکی پاتریۆت و تاد ڕادەستی ئیسرائیل دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
نزیکەی دوو ملیۆن فەڵەستینی ئاوارەبوون
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران: ئامادەیین بۆ دانووستاندن لەسەر بەرنامە ئەتۆمییەکەمان