حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە سەرجەم مامۆستایان دەدات

شەیری بکە لە:
حکومەتی عێراق ڕەزامەندی لەسەر پێدانی زەوی بە سەرجەم مامۆستایان دەدات

کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی، محەممەد شیاع سوودانی. ڕاگەیاندنی سەرۆکوەزیرانی عێراق

 

ئاڤا نیوز

سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی لەسەر تەرخانکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون بە سەرجەم مامۆستایان دەدات.

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی یەکشەممە 2025-04-06، کۆبوونەوەی ئەنجوومەنی هەماهەنگی بە سەرۆکایەتی، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق و بە ئامادەبوونی وەزیری پەروەردە و ژمارەیەک لە وەزارەت و پارێزگارە پەیوەندیدارەکان بەڕێوەچوو. لە میانی ئەو کۆبوونەوەیە بڕیاری تەرخانکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون لە بەرژەوەندی مامۆستایان درا.

ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی وەزارەتی پەروەردەی عێراق، بۆ پشتیوانی لە بارودۆخ و گوزەرانی مامۆستایان، محەممەد شیاع سوودانی، سەرۆکوەزیرانی عێراق ڕەزامەندی دەربڕی لەسەر تەرخانکردنی پارچە زەوی نیشتەجێبوون بۆ سەرجەم مامۆستایان هاوکات لەگەڵ دابینکردنی خزمەتگوزارییەکان.

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ڕۆژی 6ـی نیسان کە هاوکات بوو لەگەڵ یەکەم ڕۆژی دەوام لە دوای پشووەکانی جەژنی ڕەمەزان، مامۆستا و فەرمانبەرانی وەزارەتی پەروەردە لە هەموو پارێزگاکانی عێراق بایکۆتی دەوامیان کرد و چەند داواکارییەکیان ئاراستەی حکومەت کرد.

زانیاریی زیاتر: داواکارییەکانی مامۆستا و فەرمانبەرانی پەروەردە خۆی لە زیادکردنی مووچە، دابینکردنی یەکەی نیشتەجێبوون، بە هەمیشەییکردنی مامۆستایانی گرێبەست، زیادکردنی دەرماڵەی پیشەیی و خێزان و منداڵ و چەند داواکارییەکی دیکەدا دەبینێتەوە.

 

شەیری بکە لە: