
ئاوارەبوونی دانیشتووانی کەرتی غەززە
ئاڤا نیوز
بەهۆی خراپی بارودۆخی ئەمنی و نەبوونی ئاسایش و بەردەوامی هێرشەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە، نزیکەی دوو ملیۆن هاووڵاتیی فەڵەستینی ئاوارەبوون.
وێنە گەورەکە: دوای دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوانی سوپای ئیسرائیل لە دوو هەفتەی ڕابردوودا، شەپۆلێکی دیکەی ئاوارەبوونی هاووڵاتییانی کەرتی غەززە دەستیپێکردووە و بەهۆیەوە ژمارەی ئاوارەبوون لەو کەرتە گەیشتووەتە یەک ملیۆن و 900 هەزار کەس.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕێکخراوی نەتەوەیەکگرتووەکان بۆ کاروباری فەڵەستین 'ئۆنروا' ڕایگەیاند، لە 18-3-2025، دوای هێرشە بەرفراوانەکەی ئیسرائیل بۆ سەر کەرتی غەززە 142 هەزار کەس ئاوارەبوون.
ئەمەش بزانە: ڕێکخراوە نێودەوڵەتییەکان هۆشداری لە دۆخی مرۆیی کەرتی غەززە دەدەن و داوا دەکەن دەرمان و خۆراک بۆ ئەو کەرتە دابین بکەن.
زانیاریی زیاتر: نووسینگەی بنیامین نەتانیاهۆ، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند، ئەم ئۆپەراسیۆنەیان بەهۆی ڕەتکردنەوەی پێشنیازی ئیسرائیل و ئەمریکایە بۆ ئازاد کردنی سەرجەم بارمتەکان، لەبەرامبەردا حەماس ئیسرائیل و ئەمریکای بەرپرسیار کرد لە دەستپێکردنەوەی ئۆپەراسیۆنە سەربازییەکان و پێشێلکردنی ئاگربەست.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 14 خولەک لەمەوپێش
داوا دەکرێت دەرماڵەی مامۆستایان بۆ 300 هەزار دینار زیاد بکرێت
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
نێچیرڤان بارزانی لەگەڵ سەرۆكی ئیماڕات كۆدەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 3 کاتژمێر لەمەوپێش
هەفتەی داهاتوو شەرع سەردانی تورکیا و ئیمارات دەکات
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 4 کاتژمێر لەمەوپێش
سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل گەیشتە واشنتن
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 13 کاتژمێر لەمەوپێش
حەماس هێرشی کردە سەر ئیسرائیل
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 18 کاتژمێر لەمەوپێش
ئێران "هۆشداریی" بە عێراق و پێنج وڵاتی دیکەی ناوچەکە دەدات