ئەمریکا سیستمی مووشەکی پاتریۆت و تاد ڕادەستی ئیسرائیل دەکات

شەیری بکە لە:
ئەمریکا سیستمی مووشەکی پاتریۆت و تاد ڕادەستی ئیسرائیل دەکات

سیستەمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت

ئاڤا نیوز

 

ئۆرشەلیم پۆست لە بڵاوکراوەیەکیدا باسی لەوەکردووە کە ئەمریکا مووشەکی" پاتریۆت و تاد" ڕادەستی ئیسرائیل دەکات.

 

وێنە گەورەکە: لەگەڵ زیادبوونی هێرشەکانی ئەمریکا بۆسەر حووسییەکانی یەمەن و هاوکات زیادبوونی هەڕەشەکان بۆسەر ئێران لە ئەگەری ئامادەنەبوون بۆ دانووستان، ڕۆژنامەی واشنتن پۆستی ئەمریکی بە پشت بەستن بە زانیاریی چەند سەرچاوەیەک باس لە هێرشی هاوبەشتی ئیسرائیل و ئەمریکا کردووە بۆسەر ئێران. 

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: میدیاکانی ئیسرائیل لەسەرچاوەیەکی ئاگادارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەمریکا دوو سیستەمی بەرگری مووشەکی پاتریۆت و سیستەمێکی بەرگری مووشەکی تادی گواستووەتەوە بۆ ئیسرائیل.

 

لەلایەکی دیکەوە: ئەم جوڵانە لە کاتێکدایە کە ئاژانسی هه واڵی یونهاپی کۆریای باشووریش بڵاوی کردەوە، کە واشنتن و سیئۆل ڕێککەوتوون لەسەر گواستنەوەی کاتی سیستەمی مووشەکی پێشکەوتووی پاتریۆت لە کۆریای باشوورەوە بۆ ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: