نێچيرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه‌ فاكته‌رى سه‌قامگيرى ده‌بێت

شەیری بکە لە:
نێچيرڤان بارزانى: هه‌رێمى كوردستان هه‌ميشه‌ فاكته‌رى سه‌قامگيرى ده‌بێت

کۆبوونەوەی عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌ديان و نێچیرڤان بارزانی

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەگەڵ ئه‌ميندارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران، كۆبوونه‌وه‌ و  لەسەر مه‌ترسييه‌ ئه‌منييه‌كانى ناوچه‌كه‌ و كاريگه‌رى و لێكه‌وته‌كانيان، بيروڕايان گۆڕييه‌وه‌.

 

وێنە گەورەکە: چوارەم کۆبوونەوەی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لە تاران لەگەڵ عه‌لى ئه‌كبه‌ر ئه‌حمه‌ديان، ئه‌ميندارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران بوو، بیروڕایان لەسەر دۆخى ئه‌منى، هاريكارى و هه‌ماهه‌نگيى كۆمارى ئيسلاميى ئێران و عێراق و هه‌رێمى كوردستان بۆ پاراستنى ئارامى و سه‌قامگيرىی ناوچەکە گۆڕیەوە.

 

ڕاگەێینراوی فەرمی: "بارزانی و ئەحمەدیان، جه‌ختیان له‌ هاوكاريى هاوبه‌ش و هه‌ماهه‌نگيى لايه‌نه‌ په‌يوه‌نديداره‌كانى هه‌ردوولا له‌پێناو ئارامى و ئاسايشدا كرده‌وه‌ و هاوڕا بوون له‌سه‌ر گرنگيى ڕێگرتن له‌ په‌ره‌سه‌ندنى ئاڵۆزييه‌كان و به‌دوورگرتنى ناوچه‌كه‌ له‌ پشێويى زياتر".

 

زانیاریی زیاتر: ئه‌ميندارى ئه‌نجوومه‌نى باڵاى ئاسايشى نيشتمانيى ئێران، به‌رده‌واميى پشتگيريى وڵاته‌كه‌ى بۆ عێراق به‌ هه‌رێمى كورستانه‌وه‌ ده‌ربڕى، لای خۆیەوە نێچيرڤان بارزانی ئاماژەی بەوەدا، هه‌رێمى كوردستان وه‌ك هه‌ميشه‌ فاكته‌ر‌ى ئارامى و سه‌قامگيرى ده‌بێت له‌ ناوچه‌كه‌دا‌ و بۆ هيچ لايه‌نێك نابێته‌ هه‌ڕه‌شه‌.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ