مەزڵووم عەبدی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا ئاشکرا دەکات

شەیری بکە لە:
مەزڵووم عەبدی ناوەڕۆکی کۆبوونەوەیان لەگەڵ ئیدارەی نوێی سووریا ئاشکرا دەکات

مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات

ئاڤا نیوز

 

فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایدەگەیێنێت لەگەڵ دەسەڵاتدارانی نوێی سووریا لە دیمەشق ڕێککەوتوون لەسەر ڕەتکردنەوەی هەر پرۆژەیەک کە ببێیتە مایەی دابەشکردن و هەڕەشە لەسەر یەکپارچەیی خاکی سووریا.

 

لێدوانی فەرمی: مەزڵووم عەبدی، فەرماندەی هێزەکانی سووریای دیموکرات ڕایگەیاند: لە کۆتایی مانگی ڕابردوودا دیدارێکی ئەرێنیمان لەگەڵ سەرکردەی لایەنەکانی دیمەشق ئەنجامدا و ڕێککەوتین لەسەر پاراستنی یەکپارچەییی و ئاشتەوایی خاکی سووریا، هاوکات ڕەتکردنەوەی هەر پرۆژەیەک بۆ دابەشکردنی خاکی سووریا کە هەڕەشە بێت بۆ یەکپارچەیی وڵات.

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ئەمە لە کاتێکدایە کە هاکان فیدان، وەزیری دەرەوەی تورکیا ڕۆژی سێشەممە ڕایگەیاندبوو، بەرپرسیاریێتی چارەسەرکردنی کێشەی هەسەدە لە ئەستۆی ئیدارەی نوێی سووریادایە. هاوکات هەڕەشەی ڕێکخستنی ئۆپەراسیۆنێکی سەربازی لە دژی هەسەدە کرد.

شەیری بکە لە: