سەرۆکوەزیران بارزانی بۆ دووکاندارانی قەیسەری: هاوکاریتان دەکەین

شەیری بکە لە:

ئاڤا نیوز

 

سەرۆکوەزیران بارزانی سەردانی بازاری قەیسەری کرد و ئاماژەی بەوەدا، بە گوێرەی توانا، هاوکاری هەموو زیانلێکەوتووانی ڕووداوی ئاگرکەوتنەوەکەی بازاڕی قەیسەریی هەولێر دەکەن و یارمەتییان دەدەن.

 

چیرۆکی سەرەکی: شەوی ڕابردوو ئاگرێکی گەورە لە بازاڕی قەیسەری شاری هەولێر کەوتەوە، بەوهۆیەوە 227 دووکان و 7 کۆگە سووتان کە بەهۆیەوە زیانی ملیۆنان دۆلاری بەر خاوەنەکانیان کەوت.

 

پەیامی فەرمی: سەرۆکوەزیران بارزانی، لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی فەیسبووک بڵاوی کردەوە: "لایەنە پەیوەندیدارەکانی حکومەتمان ڕاسپارد کە لە زووترین کات، لێکۆڵینەوەی ورد و هەمەلایەنە بکەن بۆ دەستنیشانکردنی هۆکارەکانی دووبارەبوونەوەی ئاگرکەوتنەوەکان بۆ ئەوەی بزانرێت ئایا بەهۆی کەمتەرخەمی و پابەندنەبوون بە ڕێنماییەکان بووە یان دەستێکی خراپەکاری لە پشتە".

شەیری بکە لە: