ئارین مەسرور بارزانی و خالید بن محەممەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەبی لە ئیمارات
ئاڤا نیوز
ئارین مەسرور بارزانی، لە ئیمارات بەشداری لە پرسەی شێخ تەحنون بن محەممەد ئال نەهیان كرد.
کۆچکردوو کێیە؟: شێخ تەحنون بن محەممەد ئال نەهیان، نوێنەری حاکمی ئیمارات بوو لە ناوچەی ئەلعەین، چوار ڕۆژ لەمەوبەر كۆچی دوایی كرد. یەکێک بوو لە دۆستە نزیکەکانی گەلی کوردستان.
زانیاریی زیاتر: ئارین مەسرور بارزانی لەمیانی بەشداریکردنی لە پرسەکەدا، چاوی کەوت بە بەرپرسانی گەورەی ئەو وڵاتە لە نێویاندا شێخ خالید بن محەممەد بن زاید جێنشینی ئەبوزەبی، شێخ سەیف بن زاید، جێگری سەرۆکوەزیران و وەزیری ناوخۆ، شێخ حەمدان بن زاید نوێنەری سەرۆکی ئیمارات و شێخ خەلیفە بن تەحنون، سەرۆکی دیوانی جێنشینی ئەبوزەبی.
ئەمەش بزانە: یەکەم جار نییە ئارین مەسرور بارزانی سەردانی ئیمارات دەکات، پێشتریش چەند جارێک چووەتە ئەو وڵاتە و چاوی بە شێخ محەممەد بن زاید، سەرۆکی ئیمارات و گەورە بەرپرسانی ئەو وڵاتە کەوتووە.
باکگراوند: هەرێمی کوردستان و ئیمارات پەیوەندییەکی تووندوتۆڵی سیاسی، ئابووری و کولتوورییان هەیە. لە کابینەی نۆیەمی حکومەتی هەرێمی کوردستان پەیوەندییە ئابوورییەکان زیاتر بوون و ئێستا بەشێکی بەرهەمی ناوخۆی هەرێمی کوردستان هەناردەی بازاڕەکانی ئەو وڵاتە دەکرێت.
ژمارەیەک وێنەی بەشداری ئارین مەسرور بارزانی لە پرسەی شێخ تەحنون بن محەممەد ئال نەهیان