ئاڤا دیجیتاڵ
ئیدارەی بایدن بڕیاریدا، پرۆسەی پەسەندکردنی هەناردەکردنی غازی سرووشتی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕابگرێت. ئەمەش دوای گوشارەکانی دەستەی ژینگەی کەشناسیی ئەمریکا بەهۆی لێکەوتەکانی هەناردەکردنی غاز لە ئەمریکا.
چیرۆکە سەرەکییەکە: ئەمریکا بڕیاریدا پرۆسەی پەسەندکردنی هەناردەکردنی غازی سرووشتی بۆ ماوەیەکی کاتی ڕابگرێت و ئیدارەی بایدن ئاماژەی بەوە کردووە: "ئەم بڕیارە بە هیچ شێوەیەک کاریگەری لەسەر دابینکردنی غازی پێویست بۆ وڵاتە هاوپەیمانەکانی ئەمریکا نابێت، بە تایبەت وڵاتانی ئەوروپا، ئاسیا و کڕیارە ڕێگەپێدراوەکانی دیکە".
لێدوانی فەرمی: بریارەکانی تایبەت بە وردەکاریی پرۆژە نوێیەکانی بەرهەمهێنانی غازی سرووشتی بۆ ئەم ساڵ ڕادەگیرێت، ئەمەش وەک کاردانەوەیەک بۆ فشارەکانی چالاکوانانی ژینگە و کەشوهەوا لە ئەمریکا". ئیدارەی بایدن، سەرۆکی ئەمریکا ئەمەی ڕاگەیاندووە.
لەلایەکی دیکە: چالاکوانانی بواری ژینگە و کەشوهەوا پێشوازییان لە بڕیاری ڕاگرتنی ئەو پڕۆژانە کرد کە غازی شلی ئەمریکی هەناردە دەکرد و ئەو کارەی بایدنیان بە هەنگاوێکی بوێرانە وەسف کرد.
کاریگەری و لێکەوتەکان: ئەو بڕیارەی کە بایدن داویەتی سەبارەت بە ڕاگرتنی هەناردەکردنی غازی شل لە ئەمریکا، هێشتا کاردانەوەکانی ڕوون نەبووەتەوە، بەڵام بەرپرسانی ئیدارەی بایدن بەڵێنیان دا، لەژێر پەردەی ئاسایشی نیشتمانی ئەم بڕیارە هیچ زیانێک بە هاوپەیمانەکانیان نەگەیێنێت.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- بزنس
- 2 خولەک لەمەوپێش
بانکی ناوەندیی عێراق فرۆشتنی دۆلاری دەستپێکردەوە
- کوردستان
- 53 خولەک لەمەوپێش
جموجۆڵەکانی چەکدارانی داعش لە سنووری کەرکووک لە زیادبوونە
- عێراق
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
مەندەلاوی سەرۆکایەتی کۆبوونەوەی لیژنەی ماددەی 140 دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
- تەندروستی
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
جۆرێکی نوێی ڤایرۆسی کۆرۆنا بڵاودەبێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سویسرا بە باشترین وڵاتی جیهان دەستنیشان دەکرێت
1 کاتژمێر لەمەوپێش
گەشتکردن پڕۆسەی پیربوون دوادەخات
10 کاتژمێر لەمەوپێش
بەردێکی دەگمەن بەهاکەی زیاتر لە یەک ملیۆن دۆلارە
15 ئەیلوول
ئەو خواردن و خواردنەوانەی ڕەنگی ددانەکان دەگۆڕن
15 ئەیلوول
یەکێتی فەرمانگە حکومییەکان بۆ بانگەشەی هەڵبژاردن بەکاردەهێنێت
15 ئەیلوول