کۆڵۆمبیا پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل دەپچرێنێت

شەیری بکە لە:
کۆڵۆمبیا پەیوەندی دیپلۆماسی لەگەڵ ئیسرائیل دەپچرێنێت

وێنە: نیویۆرک تایمز

ئاڤا نیوز

 

کۆڵۆمبیا سەرجەم پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاند و حکومەتەکەی ناتەنیاهۆی بە "جینۆساید" لە شەڕی غەززە تۆمەتبار کرد.

 

هۆکارە زانراوەکان: وڵاتەکە بەهۆی بۆردوومانە بەردەوامەکانی ئیسرائیل بۆ غەززە پەیوەندییە دیپلۆماسییەکانی لەگەڵ ئیسرائیل پچڕاندووە.

 

لێدوانی فەرمی: گۆستاڤۆ پترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا لە لێدوانێکیدا بۆ هەزاران لایەنگرانی گوتی: "جیهان ناتوانێت جینۆساید و لەناوبردنی تەواوی گەلێک قبووڵ بکات".

 

بۆچوونی لایەنی بەرامبەر: ئیسرائیل کاتز، وەزیری دەرەوەی ئیسرائیل لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "مێژوو لەبیری دەمێنێتەوە کە گوستاڤۆ پێترۆ بڕیاریدا لە تەنیشت نەفرەتلێکراوترین ئەهریمەنەکان بووەستێت کە مرۆڤایەتی دەیناسێت".

 

لەلایەکی دیکەوە: حەماس هەڵوێستەکەی پێترۆی بەرز نرخاند و ڕایگەیاند، ئێمە و گەلی فەلەستین ئەم هەڵوێستە بە سەرکەوتن بۆ قوربانیدانی گەلەکەمان دەزانین.

شەیری بکە لە: