
ئاڤا دیجیتاڵ
ڕەنگی ڕووبارێکی شاری بیرمینگهامی بەریتانیا سوور بووە و ڕۆژنامەی دەیلی مەیلی ئەو وڵاتە دەڵێت، "نیشانەی نزیکبوونەوەی قیامەتە".
چیرۆکە سەرەکییەکە: دوو رۆژی ڕابردوو دەسەڵاتدارانی بەریتانیا لەلایەن هاووڵاتییانەوە ئاگادار كرانەوە كە ڕووبارێکی شاری بیرمینگهام ڕەنگی سوور بووە. ئەنجومەنی شارۆچكەی بیرمینگهام، لێكۆڵینەوەی لەسەر بابەتەکە دەستپێکرد بۆ ئەوەی وردەکارییەکەی ئاشکرا بکات. هەر ئەوەش نا، ڕۆژنامەی "دهیلی مه یلی بەریتانی ڕاپۆرتێکی لەسەر ڕووداوەکە بڵاوکردوەتەوە و نووسیویەتی: "هەندێک ئەم ڕووداوە بە نیشانەی نزیکبوونەوەی قیامەت دەزانن".
لێدوانی فەرمی: دەیڤید پارکەر، ئەندامی ئەنجوومەنی ناوخۆیی شاری بێرمینگهام لە لێدوانێکدا گوتی: "ئەم دۆزەخە چییە؟". تاوەکو ئێستا دەسەڵاتە ناوخۆییەکان و پۆلیسەکان نەیانتوانیوە هۆکارەکانی ئەم ڕووداوە دیاری بکەن.
گوتەبێژی ئەنجوومەنی جیلی بیرمینگهام، وێنەیەکی ئەو ڕووبارەی لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئیکس بڵاوکردەوە بووە کاردانەوەی لەنێو خەڵکی شارەکە دروست کرد.
باکگراوند: شاری بیرمینگهام یەکێکە لە شارە مۆدێرنەکانی بەریتانیا و نزیکەی ملیۆنێک دانیشتووی هەیە. هەروەها بە ناوەندێکی نێودەوڵەتیی وڵاتەکە دادەنرێت لە بواری بازرگانی و پیشەسازی.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان