
ئاڤا دیجیتاڵ
لە مانگی نۆڤەمبەرەوە زیاتر لە 17 هەزار هێکتار زەویی لە دارستانەکانی کۆڵۆمبیا بەهۆی ئاگرەوە بوونەتە خۆڵەمێش و دارەکانیش سووتاون.
چیرۆکە سەرەکییەکە: تەنیا مانگی ڕابردوو 340 جار ئاگر لە دارستانەکانی کۆڵۆمبیا کەوتووەتەوە، ئەمەش بە کارەساتێکی ژینگەیی مەترسیدار ناودەبرێت لە ناوچەکەدا.
لێدوانە فەرمییەکان: خاچی سووری کۆڵۆمبیا لە بۆگۆتا لە تۆڕی کۆمەڵایەتیی ئێکس نووسیویەتی: "هەندێک لەو دانیشتووانەی کە بەهۆی دووکەڵەکەوە دۆخی تەندروستییان تێکچووە، لە نەخۆشخانە چارەسەری پێویستیان بۆ دەکرێت".
هێشتا 26 دارستان دەسووتێن و ئاگرەکە کۆنترڵ نەکراوە؛ سوزانا محەممەد، وەزیری ژینگەی ئەمریکا لەبارەی ڕووداوەکەوە گوتی: "ڕووداوەکە بەهۆی وشکەساڵی درێژخایەن، گەرمی پێوانەیی و دیاردەی کەشوهەوای ئێل نینۆوە بووە".
گوستاڤۆ پێترۆ، سەرۆکی کۆڵۆمبیا بە فەرمی دۆخی کارەساتی سرووشتی لە کۆڵۆمبیا راگەیاند و داوای هاوکاری نێودەوڵەتی کرد، بڕیاریشیدا بڕە پارەی پێویست بۆ کۆنترۆڵکردنی ئاگری دارستانەکان تەرخانبکرێت.
لەلایەکی دیکەوە: دەسەڵاتدارانی کۆڵۆمبیا لێکۆڵینەوە لە هۆکاری درووستبوون و تەشەنەکردنی ئاگری دارستانەکان دەکەن و "گومان دەکرێت بەشێک لە ئاگرکوژێنەوەکان دەستیان لە تەشەنەکردنی ئاگرەکان هەبێت، پۆلیسیش 26 کەسی بەو تۆمەتە دەستگیرکردووە".
باکگراوند: لە ڕۆژی دووشەممەوە کۆڵۆمبیا ڕووبەڕوی چەندین ڕووداوی ئاگرکەوتنەوە بووەتەوە. دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە ئامۆژگاری دانیشتووانی نزیک ئاگرەکانیان کردووەتەوە بەهۆی خراپی کەشوهەواوە خۆیان بپارێزن و نەچنە دەرەوە.

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- عێراق
- 27 خولەک لەمەوپێش
زیاتر لە 7 هەزار حەبی دیکەی هۆشبەر دەستی بەسەردا دەگیرێت
- عێراق
- 41 خولەک لەمەوپێش
ئاڤا کۆمەڵێک گەندەڵیی گەورەی یەکێتی تۆپی پێی عێراق ئاشکرا دەکات
- جیهان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕووسیا تەرمی 909 سەرباز بۆ ئۆکراینا دەگەڕێنێتەوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
ئاڤا گوتار و ڤیدیۆیەكی بڵاونەكراوەی سەرۆك بارزانی بڵاو دەكاتەوە
16 نیسان
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی پیرۆزبایی لە یانەی دهۆک دەکات
15 نیسان
یانەی دهۆک بۆ یەکەمجار لە مێژوودا بووە پاڵەوانی جامی کەنداو
15 نیسان
یاری نێوان یانەی دهۆک و قادسیە بە ئامادەبوونی زیاتر لە 25 هەزار هاندەر بەڕێوەدەچێت
15 نیسان
نرخی ئامێری PS5 بەرزدەبێتەوە
14 نیسان