بەریتانیا پلانی ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا جێبەجێ دەکات

شەیری بکە لە:
بەریتانیا پلانی ناردنی کۆچبەران بۆ ڕواندا جێبەجێ دەکات

ژمارەیەک کۆچبەر لە بەریتانیا. وێنە؛ نیۆیۆرک تایمز

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی بەریتانیا دەستگیرکردنی ژمارەیەک کۆچبەری بە مەبەستی ناردنیان بۆ ڕواندا پشتڕاستکردەوە، کۆچبەرەکان لە ڕۆژانی ڕابردوودا دەستگیرکرابوون.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: وەزارەتی ناوخۆی بەریتانیا ڕایگەیاند: "ژمارەیەک ئۆپەراسیۆن لە سەرتاسەری وڵات كراون. یەکەم کۆمەڵەی کۆچبەرانی نایاسایی کە دیاری کراون بۆ ڕواندا بنێردرێن، ئێستادا دەستگیر کراون.''

 

زانیاریی زیاتر: بڕیارە مانگی تەمووزی ئەمساڵ کۆچبەرەکان ڕەوانەی ڕواندا بکرێن و لەوێ نیشتەجێ بکرێن.

 

وێنە گەورەكە: دوای چەند مانگێک لە مشتومڕ، سەرئەنجام هەفتەی ڕابردوو پەرلەمانی بەریتانیا دەنگی لە سەر ئەوە دا، دەسەڵات بداتە حکومەتی ئەو وڵاتە تا بەشێک لە کۆچبەران بۆ ڕواندا بنێرێت.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ