بەریتانیا نزیکەی شەش هەزار پەنابەر دەنێرێتە ڕواندا

شەیری بکە لە:
بەریتانیا نزیکەی شەش هەزار پەنابەر دەنێرێتە ڕواندا

ژمارەیەک پەنابەر. وێنە: بی بی سی

ئاڤا نیوز

 

بەریتانیا هەوڵ دەدات تاوەکو کۆتایی ئەمساڵ، پێنج هەزار و 700 پەنابەری نایاسایی بنێرێت بۆ وڵاتی ڕواندا لە ئەفریقا.

 

وێنە گەورەکە: حکومەتی بەریتانیا زانیاریی زیاتری لەسەر ناردنی پەنابەران بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، ئەو پەنابەرانەی بەشێوەی نایاسایی هاتوونەتە نێو خاکی بەریتانیا، ئەمساڵ زۆرینەیان دەنێرێتە ڕواندا. 

 

زانیاریی زیاتر: ڕواندا ئامادەیی دەربڕیوە کە دەتوانێت ساڵانە پێنج هەزار و 700 پەنابەر لەخۆ بگرێت و بەریتانیاش ڕازی بووە، بەڵام دوو هەزار و 143 پەنابەر پێش ناردنیان، دەستبەسەر کراون. 

 

لە لایەکی دیکەوە: بڕیارەکە ڕێچکەی پەنابەرانی گۆڕیوە و زۆرینەیان بەرەو ئێرلەندا بەڕێکەوتوون، حکومەتی ئێرلەنداش نیگەرانی خۆی دەربڕیوە و هەوڵی ناردنەوەی پەنابەرەکان بۆ بەریتانیا دەدات.

شەیری بکە لە: