لە دهۆک چەند كەسێک بەهۆی ڕاوەماسییەوە دەستگیر دەكرێن

شەیری بکە لە:
لە دهۆک چەند كەسێک بەهۆی ڕاوەماسییەوە دەستگیر دەكرێن

كۆنگرەی ڕۆژنامەوانی پۆلیسی دهۆک- وێنە: ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


پۆلیسی پارێزگای دھۆک ڕایگەیاند، چەندین کەس بەهۆی ڕاوی ماسی دەستگیرکراون و دەستبەسەر سەدان کەلوپەلی ڕاوکردندا گیراوە.


لێدوانی فەرمی: ھێمن سلێمان، گوتەبێژی پۆلیسی پارێزگای دھۆک لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: داوا لە هاونیشتيمانیيان دەکەم لەو ماوەیەی دیاریکراوە بۆ قەدەغەکردنی ڕاوی ماسی خۆیان و سامانی ماسی نەخەنە مەترسییەوە و با نایاسایی ڕاوی ماسی بکەن.


ژمارەکان وادەڵێن: تەنیا مانگی ڕابردوو لە دهۆک 10 تۆمەتبار بە تۆمەتی ڕاوکردنی ماسی لە وەرزی قەدەغەکردنی ڕاو دەستگیرکراون، 175 تۆڕی ماسی، 25 بەلەم و مۆلیدەی کارەبا دەستیبەسەردا گیراوە.


باکگراوند: ڕۆژی 05-03-2024 تاکو 15-06-2024 لە عێراق و هەرێمی کوردستان ڕاوی ماسی قەدەغەیە، هەر کەسێکیش لەو ماوەیەدا ڕاوی ماسی بکات دووچاری لێپێچینەوەی یاسایی دەبێتەوە.

 

وێنەی بەشێک لە کەلوپەلەکان

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: