حەمزە یوسف دەست لە پۆستی وەزیری یەکەمی سکۆتلەندا دەکێشێتەوە

شەیری بکە لە:
حەمزە یوسف دەست لە پۆستی وەزیری یەکەمی سکۆتلەندا دەکێشێتەوە

حەمزە یوسف، وەکو وەزیری یەکەمی سکۆتلەندا. وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز

 

حەمزە یوسف، وەزیری یەکەمی سکۆتلەندا دوای دەستلەکارکێشانەوەی، هەر لە پۆستەکەی بەردەوام دەبێت تاوەکو جێگرەوەکەی دیاری دەکرێت. 

 

وێنە گەورەکە: ئاڵۆزییەکانی نێو حکومەتی سکۆتلەندا درێژەی کێشا و ئەمڕۆ حەمزە یوسف، وەزیری یەکەمی وڵاتەکە بڕیاریدا دەست لە پۆستەکەی بکێشێتەوە، لەگەڵیشیدا بڕیاریدا ڕێککەوتنی ئاڵوگۆڕی دەسەڵات لەگەڵ پارتی سەوزی سکۆتلەندا هەڵوەشێنێتەوە. 

 

هۆکارە زانراوەکان: پارتی سەوز، پارتی کرێکاران و پارتەکەی حەمزەش، دەنگیان لەسەر ئەوە دابوو کە متمانەیان بە حکومەتەکەی حەمزە نەماوە.

 

لێدوانە فەرمییەکان: حەمزە یوسف بە گریانەوە گوتی: "زۆر دڵتەنگم کە دەست لەکار دەکێشمەوە، بەڵام ئامادە نیم و بیر و ڕاکانم بکەم بە قوربانی کورسیی دەسەڵات".

 

لە لایەکی دیکەوە: حەمزە یوسف، سەرۆکی پارتی نیشتمانیی سکۆتلەندایە، بەڵام نامەی وازهێنانی پێشکەش بە پارتەکەی کردووە و بە نیازە چیدی وەک سەرۆکی ئەو پارتە نەمێنێتەوە. 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ