شارەوانیی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی كرێی خۆڵ و خاشاک ڕوونكردنەوە دەدات

شەیری بکە لە:
شارەوانیی سلێمانی لەبارەی وەرگرتنی كرێی خۆڵ و خاشاک ڕوونكردنەوە دەدات

بینای شارەوانی سلێمانی- وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز  


سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی ڕایگەیاند، جگە لە شارەوانی و ناوچە و کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون، هیچ شوێن و لایەنێک مافی گواستنەوە و فڕێدان و کۆکردنەوەی کرێی خۆڵ و خاشاکی سلێمانی نییە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی لە ڕاگەیێنراوێکدا ئاگاداری هاووڵاتییان دەکاتەوە: هاونیشتمانیان و خاوەن چێشتخانە، ڕێستۆرانت، هۆتێل، نەخۆشخانە تایبەتەکان، پێشانگە و دووکانداران ئاگادار دەکەینەوە کە گواستنەوە و فڕێدان و کۆکردنەوەی کرێی خۆڵ و خاشاکی ھەموو ناو سنووری ماستەرپلانی شاری سلێمانی ئەرکی شارەوانییە، هیچ کەس و شوێنێک مافی وەرگرتنی کرێی نییە.


ئەوەی پێویستە بیزانیت: بەپێی بڕیاری ئەنجومەنی وەزیرانی ژمارە - 126 و پلانی سەرۆکایەتیی شارەوانیی سلێمانی، جگە لە کۆمەڵگەکانی نیشتەجێبوون و ھەندێک شوێنی دیاریکراو، تاکە لایەن مافی وەرگرتنی پارەی کرێی فڕێدانی خۆڵ و خاشاکی هەبێت تەنیا شارەوانیی سلێمانییە، بەپێچەوانەوە کەس مافی وەرگرتنی پارەی نییە.


بۆچی گرنگە: ئاگادارییەكەی شارەوانیی سلێمانی وادەكات هاووڵاتییان هۆشیار ببنەوە و پارەی خۆڵ و خاشاك نەدەنە هیچ لایەن و كەسێكی دیكە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: