سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ڕەتی دەکاتەوە دەست لەکار بکێشێتەوە

شەیری بکە لە:
سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا ڕەتی دەکاتەوە دەست لەکار بکێشێتەوە

پيێدرۆ سانچێز و هاوژینەکەی - بی بی سی

 ئاڤا نیوز

 

پێدرۆ سانچێز ـ سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا، ڕەتی دەکاتەوە دەست لەکار بکێشێتەوە و ڕایگەیاند و وەک سەرۆکوەزیرانی ئەو وڵاتە لە کارەکەی بەردەوام دەبێت.

 

لێدوانی فەرمی: سانچێز ڕایگەیاند، ڕووبەڕووی کەمپەینی ڕاستڕەوەکان دەبێتەوە و کەمپەینەکەی بە هەراسانکردنی سیاسی ناوبرد، لەبارەی پۆستەکەی گوتی "بڕیارم داوە بمێنمەوە".

 

زانیاریی زیاتر: بەهۆی تێوەگلانی هاوژینەکەی لە دۆسیەیەکی گەندەڵی، چاوەڕێ دەکرا سەرۆکوەزیرانی ئیسپانیا دەست لەکار بکێشێتەوە، بەڵام دوای پێنج ڕۆژ لە بێدەنگی گوتی لە کارەکەی بەردەوام دەبێت.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: