ئاڵای ڕووسیا
ئاڤا نیوز
وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا ڕایدەگەیێنێت، ڕێگە بە وڵاتانی ڕۆژئاوا نادەنپارە بلۆککراوەکانی ڕووسیا وەک کارتی گوشار بەکار بهێنن.
وێنە گەورەکە: وڵاتانی ڕۆژئاوا پارەکانی ڕووسیایان لە بانکەکانیاندا سڕ کردووە، ڕووسیا ئاماژە بەوە دەکات، وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت ئەو پارەیە وەک کارتێکی گوشار دژی ڕووسیا بەکار بهێنن.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: ماریا زاخارۆڤا، گوتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ڕووسیا گوتی: "وڵاتانی ڕۆژئاوا دەیانەوێت ئەو سەروەت و سامانەی دەستیان بەسەردا گرتووە، لە بەرامبەر پێدانەوەی خاکەکەی ڕووسیا ئاڵوگۆڕ بکەن، بەڵام نیشتمانی ئێمە بۆ فرۆشتن نییە".
زانیاریی زیاتر: بەرپرسانی سەربازیی ئەڵمانیا پێشنیازی ئەوەیان کردووە، پێدانەوەی پارەکانی ڕووسیا بکرێت بە مەرج بۆ پێدانەوەی ئەو ناوچە ئۆکراینییانەی ڕووسیا دەستی بەسەردا گرتوون.
ژمارەکان وادەڵێن: بڕی 300 ملیار دۆلاری ڕووسیا لە بانکەکانی وڵاتانی ڕۆژئاوا سڕ کراوە، لەو بڕەیەش شەش ملیار دۆلاری لە بانکەکانی ئەمریکایە.
ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کوردستان
- 27 خولەک لەمەوپێش
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی: داعش هێشتا هەڕەشەیە لە ناوچەکە
- کوردستان
- 1 کاتژمێر لەمەوپێش
خەمیس خەنجەر: عێراق بەردەوام زۆنی قەیران و ئاڵنگاری بووە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بۆ ئاڤا: چاوەڕێین بەغدا بەڵێنەکان جێبەجێ بکات
1 کاتژمێر لەمەوپێش
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
21 تشرینی دووەم
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
21 تشرینی دووەم
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
- جیهان
- 5 کاتژمێر لەمەوپێش
ترەمپ دەیەوێت لەڕێگەی نێردراوێکی تایبەتەوە شەڕی ئۆکراینا و ڕووسا ڕابگرێت
- جیهان
- 6 کاتژمێر لەمەوپێش
پێنتاگۆن: سەربازانی کۆریای باکوور بەشداری جەنگ دەکەن
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
کیم جۆنگ ئوون: مووشەکەکانمان دەگەنە ئەمریکا
- جیهان
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
پاسەوانی باڵیۆزخانەیەکی ئەمریکا بە تۆمەتی سیخووڕی بۆ ئێران دەستگیر دەکرێت
- جیهان
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
ئاژانسی نێودەوڵەتیی وزەی ئەتۆم بڕیارنامەیەک دژی ئێران دەردەکات