کاندیدێکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستگیر دەکرێت

شەیری بکە لە:
کاندیدێکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا دەستگیر دەکرێت

یل ستێین، کاندیدی پارتی سەوز بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا

ئاڤا نیوز

 

کاندیدێکی سەرۆکایەتیی ئەمریکا بەهۆی بەشداریکردنی لە خۆپێشاندانێک دژی ئیسرائیل، لەلایەن پۆلیسەوە دەستگیر کرا.

 

وێنە گەورەکە: جیل ستێین، کاندیدی پارتی سەوزە بۆ سەرۆکایەتیی ئەمریکا و چەند جارێک بەشداریی خۆپێشاندان بۆ داواکاری مافی فەڵەستین کردووە، بەڵام ڕۆژی یەکشەممە لەلایەن پۆلیسی واشنتنەوە دەستگیر کرا. 

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: ستێین و بەرێوبەری بانگەشەی هەڵبژاردنەکەی، لە نێوان ئەو 100 کەسە بوون کە ئەمڕۆ لە خۆپێشاندانەکانی واشنتنی پایتەختی ئەمریکا دەستگیر کران و ڕاستەوخۆ کەلەپچە کران.

 

لە لایەکی دیکەوە: جیل ستێین، لە سەرەتای سەرهەڵدانی ئاڵۆزییەکانی نێوان ئیسرائیل و غەززە، ڕەخنەی تووندی لە سیاسەتیی ئیسرائیل گرتووە و پێیوایە، ئیسرائیل مافەکانی مرۆڤ لە غەززە پێشێل دەکات.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ