قەشە عێراقییەکە سەلامەتە و دەست بە گوتاردان دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
قەشە عێراقییەکە سەلامەتە و دەست بە گوتاردان دەکاتەوە

قەشە مار ماری ئیمانیۆل. وێنە: 9news

ئاڤا نیوز

 

قەشە مار ماری ئیمانیۆل، دوای ئەوەی بە چەقۆ هێرشی کرایە سەری و "هەوڵی کوشتن"ـی درا، ئەمڕۆ گەڕایەوە سەر مینبەری کڵێسەکەی و دەستی بە گوتاردان کردەوە. 

 

چیرۆکی سەرەکی: ڕۆژی 14ی مانگی نیسان قەشە ئیمانیۆل لە پەخشی ڕاستەوخۆ گوتاری دەدا، دواتر لەناکاو کوڕێکی تەمەن 16 ساڵ بە چەقۆ هێرشی کردە سەر و برینداری کرد.

 

خاڵە ئەرێنییەکان: بەرەبەیانی یەکشەممە، قەشە ئیمانیۆل گەڕایەوە بۆ کڵێسەکەی لە شاری سیدنی وڵاتی ئوسترالیا، لە گرتە ڤیدیۆی گەڕانەوەکەیدا دەرکەوت قەشەکە دۆخی تەندروستی جێگیرە.

 

لێدوانی فەرمی: قەشە ئیمانیۆل ڕایگەیاند: "لە هێرشکەرەکەی خۆش دەبم و نزای چاکەی بۆ دەکەم؛ مرۆڤ ئازادی ڕادەربڕین و هەڵبژاردنی ئایینی هەیە".

 

باکگراوند: قەشە مار ماری ئیمانیۆل بە ڕەچەڵەک عێراقییە و قەشەی مەزهەبی کاسۆلیکی ئاشوورییە؛ ڤیدیۆکانی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان بڵاو دەکردەوە و ناوبانگێکی زۆری هەبوو.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ