عێراق حەوتەم وڵاتی عەرەبییە بۆ داوای مافی پەنابەری لە ئەمریكا

شەیری بکە لە:
عێراق حەوتەم وڵاتی عەرەبییە بۆ داوای مافی پەنابەری لە ئەمریكا

ژمارەیەک عێراقی لە ئەمریكا- وێنە: میدیای عێراقی

ئاڤا نیوز


عێراقییەکان لە ڕیزبەندی حەوتەمی جیهانی عەرەبیدان، لە لیستی ئەو کەسانەی کە زۆرترین داوای پەنابەری لە ئەمریکا دەکەن.


ئەوەی پێویستە بیزانیت:  بە گوێرەی ڕاپۆرتی ساڵانەی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا بۆ ساڵی 2023، کۆی گشتی ژمارەی کۆچبەرە عێراقییەکان لە ئەمریکا گەیشتووەتە 562 هەزار کەس.


زانیاریی زیاتر: ڤیزای کۆچبەران ڕێگە بە هاووڵاتیانی بیانی دەدات بۆ هەمیشە لە ئەمریکا نیشتەجێ بن و لە و وڵاتە کار بکەن. 


ژمارەکان وا دەڵێن: بە گوێرەی ڕاپۆرتەکە، میسر لە ڕیزبەندی یەکەمی وڵاتە عەرەبییەکاندایە و ڕێژەی کۆچبەرانی دەگاتە پێنج هەزار و 900 کۆچبەر بۆ ساڵی 2023، دواتر ئوردن  و یەمەن بە  کۆی پێنج هەزار و 400 و پێنج هەزار و 300 کۆچبەر لە ڕیزبەندی دووەم و سێیەم دان.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ