بە وێنە؛ خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی کۆڵۆمبیا دژی شەڕی غەززە بەردەوامە

شەیری بکە لە:
بە وێنە؛ خۆپیشاندانی خوێندکارانی زانکۆی کۆڵۆمبیا دژی شەڕی غەززە بەردەوامە

ئاڤا نیوز

 

گردبوونەوە و خۆپشاندانی سەدان خوێندکاری زانکۆی کۆڵمبیای ئەمریکا، لە دژی جەنگی غەززە و بۆ پاڵپشتیکردنی فەلەستین، بەردەوامە. 

 

وێنە گەورەکە: زانکۆی کۆڵۆمبیا لە دیاریکردنی دواوادە بۆ کۆتاییهێنان بە گردبوونەوەکە پاشەکشەی کردووە و پەشیمان بووەتەوە. خوێندکارەکان بە درێژایی شەو لەناو خێوەتەکانیان لە کەمپەسی زانکۆ ماونەتەوە.

 

زانیاریی زیاتر: خوێندکارەکان داوا دەکەن ئەمریکا یارمەتییەکانی بۆ ئیسرائیل ڕابگرێت و نەبێتە بەشێک لەو کوشتارەی کە لە غەززە ڕوودەدات؛ تاوەکو ئێستا زیاتر لە 34 هەزار کەس کوژراون، کە زۆرینەیان ژن و منداڵن

 

ئەوەی پێویستە بیزانیت: تاوەکو ئێستا پۆلیس نزیکەی 100 خوێندکاری خۆپیشاندەری دەستگیر کردووە.

 

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ