ئاگرەکەی بازاڕی شێخەڵا کۆنتڕۆڵ کرا

شەیری بکە لە:
ئاگرەکەی بازاڕی شێخەڵا کۆنتڕۆڵ کرا

هەواڵی ئاڤا نیوز

ئاڤا نیوز  


ئێوارەی ئەمڕۆ، لە بازاڕی شێخەڵڵای هەولێر چەند دووکانێک ئاگریان گرت، دەستبەجێش تیمەکانی بەرگریی شارستانیی خانەقا توانییان ئاگرەکە کۆنتڕۆڵ بکەن.


لێدوانی فەرمی: ڕائید سیراج تەیفوور ـ گوتەبێژی بەرگریی شارستانیی هەلێر بە ئاڤا نیوزی گوت: ئاگرەکە جگە لە زیانیی ماددی زیانی گیانی نەبووە؛ ئێستا ئاگرەکە کۆنترۆڵ کراوە.


زانیاریی زیاتر: ڕووداوی ئاگرەکە لە چەند دووکانێکی ناو بازاڕەکە بووە؛ لەکاتی ڕووداوەکەش تیمەکانی بەرگریی شارستانی لە شوێنەکە نزیک بوون و بەمەش توانرا بەخێرایی ئاگرەکە کۆنترۆڵ بکرێت، بەڵام تا ئێستا هۆکارەکەی نەزانراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: