وێنەی ئۆتۆمبێلەكە- هاتووچۆی سلێمانی
ئاڤا نیوز
شۆفێرێک لە سلێمانی بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەی ساختەی کردووە بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە و چەندین سەرپێچی کردووە، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانیش دەڵێت "سەرجەم سەرپێچییەکانی سەلمێنراون و سزا دەدرێت و دەدرێتە دادگەش".
چیرۆکی سەرەکی: شۆفێرێک لە سلێمانی بۆ ماوەیەکی زۆر ژمارەیەکی ساختەی بە ئۆتۆمبێلەکەیەوە کردبوو و بەدەر لەکاری نایاسایی و سەرپێچی یاساکانی هاتووچۆ، زۆرترین کات بە تیژڕەوی شۆفێریی کردووە و مەترسیی بۆ خۆی و شۆفێرانی دیکە دروستکردووە و سەرئەنجام دەستگیرکراوە.
لێدوانی فەرمی: بەهمەن عەبدوڵڵا، گوتەبێژی هاتووچۆی سلێمانی بۆ ئاڤا نیوز گوتی: ئێستا ئۆتۆمبێلی تۆمەتبارەکە دەستیبەسەردا گیراوە و سەرجەم ئەو سزایانەی لە ماوەی دوو ساڵدا ئەنجامی دابوون و بە بەڵگە لەسەری سەلمێنراوە، لە کۆی 58 سەرپێچی 56ـیان سەرپێچی تیژڕەویی بوون و بە بڕی شەش ملیۆن و 310 هەزار دیناری عێراقی سزادراوە.
زانیاریی زیاتر: "وەک بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سکاڵا دژی ئەم شۆفێرە تۆمار دەکرێت و دادگە بڕیاری دەستگیرکردنی دەردەکات". بەهمەن عەبدوڵڵا وای گوت.
دوایین هەواڵەکان
- تەندروستی
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
هۆشداری لە شوشتنی قژ لە ئارایشتگەکان دەدرێت
- ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
نەتانیاهۆ دانانێت بە بڕیارەکەی دادگای دادی نێودەوڵەتی
- کولتوور
- 8 کاتژمێر لەمەوپێش
تابلۆیەک بە 121 ملیۆن دۆلار دەفرۆشرێت
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
بەوێنە؛ مەزارگەی شێخ عەبدولقادری گەیلانی لە بەغدا
17 کاتژمێر لەمەوپێش
ڕەوا جەمال کۆنسێرتێک ساز دەکات
18 کاتژمێر لەمەوپێش
بەتەمەنترین هاووڵاتی لە کوردستان و عێراق لە سەرژمێری تۆمار کرا
20 تشرینی دووەم
شەوی ڕابردوو 27 منداڵ لەدایکبوون و لە سەرژمێری تۆمار ناکرێن
20 تشرینی دووەم
گرانترین خواردن لە جیهاندا لە هەولێر دروست دەکرێت
18 تشرینی دووەم
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شوێن و نرخی ئەو زەوییانەی لە کۆمەڵێک قەزا دابەش دەکرێن
- کوردستان
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێكی باڵای عێراق گەیشتە هەولێر
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
قەدەغەی هاتوچۆ لەنێوان پارێزگاکان درێژکرایەوە
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
پەیامێک لە هاتووچۆی کەرکووکەوە بۆ ئەو کەسانەی دەیانەوێت بگەڕێنەوە شارەکانیان