بەریتانیا سوورە لەسەر ناردنی پەنابەران بۆ ڕوواندا

شەیری بکە لە:
بەریتانیا سوورە لەسەر ناردنی پەنابەران بۆ ڕوواندا

ژمارەیەک پەنابەر. وێنە: monitor

ئاڤا نیوز

 

حکومەتی بەریتانیا بڕیاری خۆی لەبارەی ناردنی پەنابەران بۆ ڕوواندا نەگۆڕیوە و سەرۆکوەزیران ڕایگەیاند، لە چەند مانگی داهاتوودا پەنابەران دەنێرنە ئەو وڵاتە ئەفریقییە.

 

ڕاگەیێنراوی فەرمی: ڕیشی سوناک، سەرۆکوەزیرانی بەریتانیا گوتی: "پەرلەمانمان لەو بارەیەوە ئاگادار کردووەتەوە و سەرجەم ڕێکارە یاساییەکانمان ئامادە کردووە بۆ ناردنی پەنابەران بۆ وڵاتی ڕوواندا".

 

زانیاریی زیاتر: حکومەتی بەریتانیا ڕایگەیاندووە، بڕیاری ناردنی پەنابەران بۆ ئەفریقا، تەنیا ئەو پەنابەرانە دەگرێتەوە کە بەشێوەیەکی نایاسایی دەچنە نێو خاکی بەریتانیاوە.

 

ئەمەش بزانە: پێشتر سوناک بەڵێنی دابوو کە بەهاری ئەمساڵ دەست بە پڕۆسەی ناردنی پەنابەران بۆ ڕوواندا دەکرێت، بەڵام بەهۆی چەند ڕێکارێکی یاساییەوە پرۆسەکە بۆ هاوینی ئەمساڵ دواکەوتووە.

شەیری بکە لە: