لە ڕانیە هەر دوو رۆژ جارێک کەسێک بە جەڵتەی دڵ دەمرێت

شەیری بکە لە:
لە ڕانیە هەر دوو رۆژ جارێک کەسێک بە جەڵتەی دڵ دەمرێت

نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە

ئاڤا نیوز

 

لە نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە زۆرترین رێژەی سەردانیکردنی نەخۆشخانە بەهۆی نەخۆشییەکانی دڵەوەیە و لە ماوەی هەر دوو رۆژێکدا، کەسێک بە جەڵتەی دڵ دەمرێت.

 

لێدوانی فەرمی: فەرمان ئەحمەد، بەڕێوەبەری کارگێڕی نەخۆشخانەی فێرکاری رانیە بە ئاڤا نیوزی ڕاگەیاند: "زۆرترین رێژەی سەردانیکردنی نەخۆش ئەو کەسانەن کە تووشی نەخۆشییەکانی دڵ بوونە؛ ڕۆژانە دوو بۆ سێ جار نەخۆشەکانیان ڕەوانەی نەخۆشخانەکانی سلێمانی دەکەن".

 

لەلایەکی دیکەوە: دابان محەممەد، بەڕێوەبەری نەخۆشخانەی فێرکاری ڕانیە بە ئاڤا نیوزی گوت: "نەبوونی سەنتەری دڵ لە سنورەکە کێشەی بۆ دروستکردووین، ناچارین نەخۆشەکانمان ڕەوانەی سلێمانی بکەن و ئەمەش بە یەکێک لە هۆکارەکانی زۆری رێژەکە دادەنرێت".

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ