
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ یەکشەممە سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی سەرپەرشتی کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی کەشوهەوای هەولێر و دهۆکی کرد و چەند بڕیارێکیش لەو بارەیەوە دران.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوی حکومەتی هەرێمی کوردستان، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، پرسی ژینگەپارێزی بەشێکی گرنگی کارنامەی حکومەتە، پێویستە ئەرک و خەمی هەموومان بێت و ژینگە و سرووشتی جوانی کوردستان بە پاکی ڕابگرین.
زانیاریی زیاتر: لە کۆبوونەوەکەدا سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ڕایگەیاندووە، "پاراستنی تەندروستی هاووڵاتییان و ژینگەی کوردستان و چارەسەرکردنی کێشەی پیسبوونی کەش و هەوا بەلای ئێمەوە زۆر گرنگە و ئەرکێکی لەپێشینەی حکومەتە". لەوبارەیەوە لایەنە پەیوەندیدارەکانی ڕاسپارد، ڕێوشوێنی پێویست بۆ ڕێگریکردن لەو هۆکارانەی دەبنە هۆی پیسبوونی هەوا و ژینگە و سزادانی سەرپێچیکاران بگرنەبەر.
ئەوەی پێویستە بیزانیت: لە کۆبوونەوەکەدا چوار بڕیاری گرنگ دران:
یەکەم: لە ئەمڕۆوە هەر پاڵاوگەیەک، یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و ڕێنماییەکان کار بکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
دووەم: ڕێگە لە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و لایەنێک دەگیرێت کە سووتەمەنی پیسی ئۆتۆمبێل بەرهەمدەێنێت یان بە قاچاخ دەیهێنێت و زیانی تەندروستی هەیە. هەروەها دەبێت سنوورێک بۆ سووتانی گازی هاوەڵ (الغاز المصاحب) لە کێڵگە نەوتییەکان دابنرێت.
سێیەم: دەبێت خاوەنی مۆلیدەکانی کارەبا، پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت بن، فیلتەریان بۆ دەنگ و پیسی هەبێت، هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
چوارەم: ڕێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بکرێت کە بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری بەکاردەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە
دوایین هەواڵەکان
- جیهان
- 1 خولەک لەمەوپێش
زانکۆی هارڤارد سکاڵا لەسەر ترەمپ تۆمار دەکات
- بزنس
- 14 خولەک لەمەوپێش
سەرلەبەیانی ئەمڕۆ لیستی مووچەی مانگی چوار ڕەوانەی بەغدا کرا
- کوردستان
- 21 خولەک لەمەوپێش
پەیامی سەرۆك بارزانی بە بۆنەی ڕۆژی ڕۆژنامەگەریی كوردی
- جیهان
- 24 خولەک لەمەوپێش
ڤاتیکان: پاپا فرانسیس بەهۆی جەڵدەی مێشک گیانی لەدەست داوە
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
10 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
15 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- ژینگە
- 10 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لە ڕۆژانی داهاتوو باران دەبارێت و هەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت
- ژینگە
- 17 کاتژمێر لەمەوپێش
پشتێنەی سەوزایی هەولێر دەستپێدەکات