پێشەوا هەورامانی: ئەمڕۆ چەند ڕێوشوێنێکی ژینگەپارێزی دەگیرێتەبەر
- کوردستان
- 12 کانوونی دووەم

پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا
ئاڤا نیوز
ئەمڕۆ کۆبوونەوەیەکی تایبەت بە پرسی پیسبوونی ژینگەی هەرێمی کوردستان بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو و چەند بڕیاڕێکی گرنگی تێدادرا لەبارەی ئەو کارگە و شوێنانەی کە دەبنە هۆی پیسکردنی ژینگە.
لێدوانی فەرمی: پێشەوا هەورامانی، وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان لە کۆنگرەیەکی ڕۆژنامەوانیدا ڕایگەیاند: ئەمڕۆ یەکشەممە کۆبوونەوەیەک بە سەرپەرشتی سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی بەڕێوەچوو کە وەزیرانی ناوخۆ و ژینگە و پارێزگارەکانی تیدا بەشداربوون، کۆبوونەوەکە تایبەت بوو بە پرسی ژینگەی هەرێمی کوردستان و تیایدا چەندین بڕیاری گرنگدران.
وتەبێژی حکومەتی هەرێمی کوردستان باسی لەوەشکرد، بڕیارێکی گرنگ لەبارەی ئەو کارگە و شوێنکارانە دەرکراوە کە ژینگە پیس دەکەن، دەبێت هەموو ئەو کارگانەی پاشماوەی دووکەڵیان هەیە خۆیان لەگەڵ ستانداردی جیهانی بگونجێنن بە پێچەوانەوە ڕووبەڕووی سزادان و داخستن دەبنەوە.
بەشێک لەو خاڵانەی کە پێشەوا هەورامانی لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانییەکەیدا ئاماژەی پێدا:-
- - سزاکان تەنیا ماددی نابن بەڵکو داخستنی شوێنی کار و بەندکردنیشی تێدا دەبێت.
- - لیژنەیەک سەردانی مۆلیدە ئەهلییەکان دەکات بۆ زانینی ڕەچاوکردنی مەرجی تەندروستی.
- - ئەوانەی بەنزینی خراپ دەفرۆشن رێکاریان بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
- - ڕێگا نادرێت ئاوی پیس بۆ ئاودانی سەوزە بەکاربێت.
- - هەموو ئەو کارگانەی پاشماوەی دووکەڵیان هەیە دەبێت خۆیان لەگەڵ ستانداردی جیهانی بگونجێنن.
- - ئۆتۆمبێلێک مەرجی ژینگەیی تێدا نەبێت سزا دەدرێن.
- - هەر شوێنێک ئۆتۆمبێلی بەردی ئیگزۆز بفرۆشێت سزاکەی تا داخستن دەبێت.
- - ئۆتۆمبێلی بێ سەرەتا لە پارێزگای هەولێر و دهۆک نییە.
- - کابینەی نۆ لەگەڵ دروستکردنی پۆند و بەنداو شۆڕشی کرد.
ڕاگەیێنراوی فەرمی: بەگوێرەی ڕاگەیێنراوێکی حکومەتی هەرێمی کوردستان کە لەو بارەیەوە بڵاویکردووتەوە، سەرۆکوەزیران مەسرور بارزانی ئاماژەی بەوەدا، پرسی ژینگەپارێزی بەشێکی گرنگی کارنامەی حکومەتە، پێویستە ئەرک و خەمی هەموومان بێت و ژینگە و سرووشتی جوانی کوردستان بە پاکی ڕابگرین.
هەر لە ڕاگەیێنراوەکەدا چەند خاڵێک خراونەتەڕوو:-
یەکەم: لە ئەمڕۆوە هەر پاڵاوگەیەک، یان هەر کارگەیەک کە لە دەرەوەی مەرج و ڕێنماییەکان کار بکات و ببێتە هۆی پیسبوونی ژینگە، ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
دووەم: ڕێگە لە هەر پاڵاوگەیەک یان هەر کەس و لایەنێک دەگیرێت کە سووتەمەنی پیسی ئۆتۆمبێل بەرهەمدەێنێت یان بە قاچاخ دەیهێنێت و زیانی تەندروستی هەیە. هەروەها دەبێت سنوورێک بۆ سووتانی گازی هاوەڵ (الغاز المصاحب) لە کێڵگە نەوتییەکان دابنرێت.
سێیەم: دەبێت خاوەنی مۆلیدەکانی کارەبا، پابەندی ڕێنماییەکانی حکومەت بن، فیلتەریان بۆ دەنگ و پیسی هەبێت، هەر کەسێک سەرپێچی بکات ڕێکاری یاسایی بەرامبەر دەگیرێتەبەر.
چوارەم: ڕێگری لە بەکارهێنانی ئاوی پیس و ئاوەڕۆکان بکرێت کە بۆ ئاودانی سەوزە و ئاودێری بەکاردەهێنرێت.
زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

ئاڤا دیجیتاڵ
Editor
دوایین هەواڵەکان
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
سێیەمین فێستیڤاڵی بەهارەی نەخۆشخانەی نانەکەلی دەستیپێکرد
- عێراق
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
ناوی چەندین تیرۆرست لە لیستی شەهیدان ئاشکرا دەبێت
- ژینگە
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
شێخ دارا: لە ڕۆژانی داهاتوو باران دەبارێت و هەورە برووسکەشی لەگەڵ دەبێت
- کولتوور
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
لە زاخۆ ئامادەکاری بۆ فێستیڤاڵی "شەل و شەپک" دەکرێت
- هەواڵ
- 7 کاتژمێر لەمەوپێش
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
هەڵبژاردەکان بۆ تۆ
چۆن خۆمان لە هاککردنی وەتسئەپەکانمان بپارێزین؟
7 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات
12 کاتژمێر لەمەوپێش
گەنجێکی هەولێر؛ خۆشەویستی پیاوان و ناحەزی ئافرەتانە
20 نیسان
کەشتیوانێکی ئاسمانی بۆ یادی لەدایکبوونی دێتەوە بۆ سەر زەوی
20 نیسان
لە سنووری سلێمانی باڵندەی کێوی ڕاو دەکرێن و دەبرێنە دەرەوەی کوردستان
20 نیسان
- کوردستان
- 9 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندێکی کوردستان بەشداری لە مەراسیمی بەخاکسپاردنی پاپا دەکات
- کوردستان
- 11 کاتژمێر لەمەوپێش
شاندی ئیمرالی پەیامی نوێی ئۆجەلان لەسەر پڕۆسەی ئاشتی ئاشکرا دەکەن
- کوردستان
- 12 کاتژمێر لەمەوپێش
کێڵگەیەکی ئالۆڤێرا لە هەرێمی کوردستان پێداویستی هەموو عێراق دابین دەکات