حەماس بیر لە گواستنەوەی بارەگاکانی بۆ تورکیا دەکاتەوە

شەیری بکە لە:
دار و پەردووی ڕووخاوی باڵەخانەکانی غەززە - AP

دار و پەردووی ڕووخاوی باڵەخانەکانی غەززە - AP

ئاڤا نیوز


گرووپی چەکداریی حەماس دوای سەردانیکردنی ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس، بیر لە جێهێشتنی قەتەر بۆ تورکیا دەکاتەوە. 

 

زانیاریی بەدەستهاتوو: وۆڵ ستریت جۆرناڵی ئەمریکی لە زاری چەند سەرچاوەیەکی حەماسەوە ئەوەی بڵاوکردووەتەوە کە سەرکردە سیاسییەکانی حەماس بیر لە بەجێهێشتینی قەتەر و ڕووکردنە تورکیا دەکەنەوە. 

 

هۆکارە زانراوەکان: دوای نزیکەی 7 مانگ لە شەڕی نێوان ئیسرائیل و ‌حەماس، قەتەر نەیتوانیوە لە نێوەندگیریکردنی نێوانیان سەرکەوتوو بێت و ئاگربەست بەدی بهێنێت.

 

باکگراوند: ڕۆژی شەممە، ڕەجەب تەییب ئەردۆغان، سەرۆکی تورکیا لە ئیستەنبووڵ پێشوازی لە ئیسماعیل هەنییە، سەرۆکی مەکتەبی سیاسیی حەماس کرد، نووسینگەی ئەردۆغان ڕایگەیاند، لە کۆبوونەوەکەدا تاوتوێی پرسەکانی "ئاگربەستی هەمیشەیی" و "یارمەتیی مرۆیی" بۆ غەززە کراوە.

زیاتر لەسەر ئەم بابەتانە بکۆڵەرەوە

شەیری بکە لە: