گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵی قوربانییانی کوردانی ئێزدی دەدۆزرێتەوە

شەیری بکە لە:
گۆڕێکی دیکەی بەکۆمەڵی قوربانییانی کوردانی ئێزدی دەدۆزرێتەوە

وێنە: سۆشیاڵ میدیا

ئاڤا نیوز


ڕێکخراوی پێتریکۆر بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایدەگەیێنێت، گۆڕێکی دیکەی بە کۆمەڵی قوربانییانی کوردانی ئێزدییان لە کۆمەڵگەی سیبا شێخ خدر دۆزیوەتەوە.


چیرۆکە سەرەکییە: لەکاتی دانانی شۆستە لەسەر یەکێک لە ڕێگەکانی کۆمەڵگەی ئەو کۆمەڵگەیە لە قەزای شنگال، گۆڕێکی بە کۆمەڵ دەدۆزرێتەوە، دواتر ڕێکخراوی پێتریکۆر بۆ مافەکانی مرۆڤی لێ ئاگادار دەکرێتەوە و ئەوانش دەستبەجێ دەچنە شوێنەکە.


ڕاگەیێنراوی فەرمی: "بە خەم و پەژارەیەکی زۆرەوە ڕێکخراوەکەمان دۆزینەوەی گۆڕێکی دیکەی بە کۆمەڵ ڕادەگەیێنێت کە دەگەڕێتەوە بۆ کۆمەڵکوژیی ئێزدییەکان لە ساڵی 2014". ڕێکخراوی پێتریکۆر بۆ مافەکانی مرۆڤ ڕایگەیاندووە.


باکگراوند: لە دوای کۆنترۆڵکردنەوەی لە دەست داعش، تاوەکو ئێستا بەدەیان گۆڕی بەکۆمەڵی کوردانی ئێزدی دۆزراونەتەوە کە لە کاتی هێرشی ئەو ڕێکخراوە لە ساڵی 2014 کۆمەڵکوژ کرابوون.

شەیری بکە لە:

دوایین هەواڵەکان

هەڵبژاردەکان بۆ تۆ